شوبات 01, 2024 11:30 Asia/Tehran

ڕێپۆرتێری تایبەتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ کاروباری هەژاری و مافی مرۆڤ خوازیاری بەردەوامی یارمەتی مرۆیی بوو، بۆ خەڵکی غەزە.

"ئەلیویە دووشوتر" ڕایگەیاند هیواخوازین ئەو وڵاتانەی کە یارمەتی خۆیان بە ئانڕوا ڕاگرتوە چاوپۆشی بکەن لەو بڕیارەیان، چونکا خەڵکی کەرتی غەزە پێویستیان  بە یارمەتیەکانی ئاژانسی فریاگوزاری و کاری ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ پەرتەوازە فەلەستینیەکان هەیەو ئەو ئاژانسە ئاڵقەی پەیوەندی نێوان کۆمەڵگەی جیهانی و خەڵکی کەرتی غەزەیە.

سەرۆکانی ئه نجو مه نی  هاوبەشی دامەزراوەکانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان"یش وریایی دا بەرامبەر بە ڕاگیرانی یارمەتی ئەو وڵاتانە بە ئانڕواو وێرای ڕاگەیاندنی ئەوەی کە وڵاتانی جیهان دەبێ یارمەتیدەری خەڵکی غەزە بن وتیشی ڕاگرتنی یارمەتی دانی ئانڕوا لێکەوتەیەکی کارەساتباری بۆ خەڵکی ئەو کەرتە دەبێ و پێداگریشی کرد کە هیچ دامەزراویەک جگە لە ئانڕوا ناتوانێ فریای دوو ملوێن و دووسەد هەزار فەلەستینی بێ و هەربۆیە ڕاگیرانی ئەو یارمەتیانە دەبێتە هۆی لێک بڵاوبوونی کۆمەڵگای غەزەو هەربۆیە دەبێ پێداچوونەوە بەو بڕیارەدا بکرێ.

تاکوو ئێستا تاقمێک لە وڵاتانی ڕۆژئاوایی یارمەتی دارایی خۆیان بە ئانڕوا لەدوای تۆمەتی ڕژیمی زایۆنیستی بۆئەو دامەزراوە نێونەتەوەییە هەڵپەساردوە.

سەرپەیڤ