ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان: هیچ بەدیلێک نیە بۆ ناوەندی فریاگوزاری و یارمەتیدانی ئاوارە فەلەستینیەکان
ڕێکخەری ناوەندی فریاگوزاریی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ غەززە پێی داگرت: هیچ بەدیلێک نییە بۆ ناوەندی فریاکەوتن و دۆزینەوەی هەلی کار بۆ ئاوارە فەلەستینیەکان لە نەتەوە یەکگرتووەکان، ناسراو بە ئانرۆوا.
لەکاتێکدا کە١١٧رۆژ بەسەر پەلامارەکانی رژیمی زایۆنی بۆسەر کەرتی غەززە تێدەپەڕێ و ئاوارە فەلەستینیەکان لە هەلومەرجێکی زۆر دژواردان، چەند وڵاتێکی لایەنگری رژیمی داگیرکەری زایۆنی لەوان ئەمریکاو بەریتانیا لە پیلانێکی تازە دژ بە فەلەستینیان، یارمەتیی دراڤی بە ئاژانسی ئانرۆوا سەربە نەتەوە یەکگرتووەکانیان پەک پێ خستووەو ڕایانگرتووە. لەهەمان کاتدا، "سیگرید کاگ"ی ڕێکخەری یارمەتییە مرۆییەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان لە غەززەو کاروباری فەلەستینیەکان، دوێنێ سێ شەممە پاش تۆمەت پاڵدانی بێ بنەمای رژیمی ئیسرائیل لە١٢فەرمانبەری ئانرۆوا لەمەڕ دەستتێدابوونیان لە هێرشەکانی حەوتی ئۆکتۆبری٢٠٢٣ی دژ بەو رژیمە، وتی: هیچ بەدیلێک بۆ ئانرۆوا نیەو ئەو ناوەندە، زۆر گرینگە بۆ غەززە. سیگرید کاگ هەروەها وتی: "هیچ ڕێکخراوێک ناتوانێ جێگرەوەی پتانسێلی مەزن، داڕشتی ئانرۆوا، تواناو زانستی ئەو ناوەندە"بێ.
وتەبێژی ئانرۆواش وتی: بێتوو یارمەتییەکان ببڕدرێت، ئەو ناوەندە پاش کۆتایی مانگی فێڤریە ناتوانێ چالاکیەکان و راژەکاریی گەیاندن لە سەرتاسەری ناوچە بۆ نمونە غەززە درێژە پێ بدات.
"ستێفان دوجاریک"ی وتەبێژی ئەنتۆنیۆ گۆترێش- ی سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکانیش پێی داگرت لەسەر درێژەی پاڵپشتییەکان لە ئاژانسی فریاکەوتن ودۆزینەوەی هەلی کار بۆ ئاوارە فەلەستینیەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان(ئانرۆوا) پێی داگرت: لە وەها بارودۆخێکدا "برنی سەندرز"ی سێناتۆری سەربەخۆی ئەمریکا داوای لە حکومەتی"جۆ بایدن"ی سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە کرد، بودجەی ئاژانسی فریاکەوتن و کاری نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ئاوارە فەلەستینیەکان(ئانرۆوا) بگەڕێنێتەوە.
لەلایەکی دیکەوە، "سێرگئی لاڤرۆف"ی وەزیری دەرەوەی ڕووسیا بڕیاری ژمارێک وڵاتی رۆژاوایی لەبارەی ڕاگرتنی یارمەتییە دراڤییەکان بە ئاژانسی فریاگوزاریی نەتەوە یەکگرتووەکان لە کەرتی غەززە(ئانرۆوا) ی شەرمەزار کردو بە ئاماژە بەوەی کە پەلامارە دڕندانەکانی رژیمی زایۆنی دژ بە دانیشتووانی کەرتی غەززە، چەشنێک سزادانی بەکۆمەڵی فەلەستینیەکانە، وتی: بەپێی یاساوڕێسا مرۆییە نیودەوڵەتییەکان، ئەنجامدانی ئەو چەشنە کردانە، قەدەغەیە.