شوبات 07, 2024 11:00 Asia/Tehran

پەرلەمانی هەنگاریا داخوازی ئەندامەتی سوید لە ناتۆی لەبەر نەگەیشتنە ئاستی پێویستی دەنگەکان، پەسەن نەکرد.

کۆبوونەوەی نائاسایی پەرلەمان لەلایەن ئۆپۆزسیۆنەوە بەڕێوەچوو بۆ دەنگدان سەبارەت بە پەسەن کردنی ئەم مەسەلەیە، بەڵام یاسادانەرانی پارتی "فیدز" ئەو کۆبوونەوەیان بایکۆت کرد و ئێستا ئیتر پەسەنکرانی، زیاتر دەکەوێتە دواوە.

هەنگاریا تەنیا وڵاتی ناتۆیە کە داخوازی ئەندامەتی ستۆکهۆڵمی پەسەن نەکردووە، پرۆسەیەک کە پێویستی بە پشتیوانیی هەموو ئەندامانی ئەم ناوەندە سەربازییە، ئاڵۆزبوونی پێوەندییەکانیان لەگەڵ ئەمریکا و پەرەی نیگەرانی لە نێو هاوپەیمانانی ناتۆیە. 

ڕەجەب تەیب ئەردوغانی سەرۆک کۆماری تورکیا دواڕۆژانی مانگی ژانڤییە پەسەنکراوی پەرلەمانی تورکیا سەبارەت بە ئەندامەتیی سوید لە ناتۆی واژۆ کرد.

شایانی باسە بۆ ئەندامەتی لە ناتۆ دەنگی هەر هەموو ئەندامانی پێویستە  پاش ئەوەی تورکیایش دەنگی ئەرێنی دا، ئیستا ئیتر سوید تەنیا پێویستی بە دەنگی هەنگاریایە بۆ بە ئەندام بوونی لە ناتۆ. 

سەرپەیڤ