ئیسراییل برسێتی وەک چەکێکی کۆکوژ بەکاردێنێ
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i424989-ئیسراییل_برسێتی_وەک_چەکێکی_کۆکوژ_بەکاردێنێ
ڕاپۆرتێری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بە مافی خۆراک و خواردن وتی کە داگیرکەران لە حەوتی ئۆکتۆبری ٢٠٢٣ـەوە لە غەززەدا برسێتییان وەک چەکێک بەکارهێناوە و کۆکوژییان پێ کردووە.
(last modified 2026-07-27T11:28:32+00:00 )
شوبات 07, 2024 08:30 Asia/Tehran

ڕاپۆرتێری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بە مافی خۆراک و خواردن وتی کە داگیرکەران لە حەوتی ئۆکتۆبری ٢٠٢٣ـەوە لە غەززەدا برسێتییان وەک چەکێک بەکارهێناوە و کۆکوژییان پێ کردووە.

"مایکل فەخری" ڕایگەیاند: ئیسراییل بە ئاشکرا  و بەشێوازی سیستماتیک ناهێڵێ خەڵکی مەدەنیی غەززە دەستیان بگاتە خۆراک و خواردن.

ناوبراو بە ئاماژە بەوەی کە دوابەدوای ئەوەی داگیرکەران پێشیانگرت بە گەیشتنی ئاو و خۆراک بە غەززە، قات و قڕی لەم ناوچەیە ڕوویدا، پێیشیداگرت: دوایین ڕێژە و ئاماری نەتەوە یەکگرتووەکان باس لەوە دەکات کە نزیکەی چوار یەکی حەشیمەتی غەززە بە دەست برسێتییەوە دەناڵێنن و ئەو باقیشی تووشی بەدخۆراکی بوونە.

فەخری بە ئاماژە بەوەی کە هیچ ناوچەیەکی شەڕ و پێکدادانی دیکە نییە کە وەک غەززە دەسڕاگەیشتن بە ئاوی پاک و خۆراک ئەوەندە  ئەستەم بێ، وتیشی: ئیسراییل سیستەمی خۆراک و خواردنی غەززە تیا دەبات و خۆراک وەک چەکێک دژ بە خەڵکی فەلەستین بەکاردێنێ. هەموومان دەزانین کە ئێستا لە غەززەدا دوو ملوێن و دووسەد هەزار کەس برسین.