شوبات 15, 2024 16:00 Asia/Tehran

لایەنگرانی فەلەستین، گردبوونەوەیەکی ناڕەزاییان لە پاریسی پایتەختی فەڕانسە لەبەردەم وەزارەتی دەرەوەی ئەو وڵاتە سازداو خوازیاری وەستانی تاوانکارییەکانی رژیمی زایۆنی لە کەرتی غەززە بوون.

بەشداران لەو گردبوونەوەدا هەروەها خوازیاری بایکۆتی رژیمی زایۆنی بوون هەتا ئەو رژیمە ناچاربکەن خێرا شەڕ بوەستێنێ وگەمارۆی کەرتی غەززەش هەڵوەشێنێ.

ئەوان هەروەها رایانگەیاند، فەڕانسە دەبێ ئەرک و بەرپرسایەتییەکەی بۆ پاڵپشتی لە گەلی فەلەستین و ڕێکخراوی ئانرۆوا، جێبەجێ بکا چونکە فەڕانسەش یارمەتییە دراڤییەکانی بە ئانرۆای راگرتووە.

"عەبیر حەمەد" چالاکی فەلەستینی لەو گردبوونەوەدا وتی: شەڕی ئێستای غەززە دەبێ ڕابگیرێ و جیهان قەت درێژەی ئەو شەڕە قەبووڵ ناکا. هەموو ئامادەبووان لێرە جەخت لەوە دەکەنەوە کە چلۆن مرۆڤایەتی دەتوانێ قەبووڵی بکا گەلی فەلەستین بەوجۆرە کۆمەڵکوژ و برسی بکرێت.

سەرپەیڤ