شوبات 18, 2024 07:00 Asia/Tehran

دیوانی نێونەتەوەیی دادگەری ڕایگەیاند ڕوداوەکانی ئەمدوایانەی کەرتی غەزە بەتایبەت لە ڕەفەح دێوەزمەی مرۆڤانە بە لێکەوتەی پێناسەهەڵگر ی بەخێرایی لە پەرەگرتنە.

دیوانی نێونەتەوەیی دادگەری داوای لە ڕژیمی زایۆنیستی کرد کە مل بدا بە ڕێوشوێنی پێشووتری دەست نیشانکراو لەلایەن ئەو دیوانەوە بەئامانجی لایەنگری لە خەڵکی زۆرلێکراوی فەلەستین لە کەرتی غەزە.

دیوانی لاهە دۆخی مرۆیی ئەو کەرتەی بە یەگجار شپرزە ڕاگەیاندو پێداگری کرد کە ڕژیمی زایۆنیستی دەبێ بەتەواوی بەڵینەکانی بەپێی کۆنڤانسیۆنی بەرگرتن بە ژینۆسایدو کۆمەڵکوژی جێ بەجێ بکا.

بزوتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی فەلەستین حەماسیش داوای لە دیوانی لاهە کرد کە ئەو بڕیارەی خۆی دەکاتە فەرمانێکی ڕاستەوخۆ و ڕوون بۆ ڕاگرتنی دەستدرێژکاری دڕندانەی ڕژیمی زایۆنیستی بەدژی خەڵکی سڤیل بێ پەنای ئەو کەرتە ئەو ڕژیمەش وڵامدەر بکا لەبەرامبەر دڕندەکاریەکانی دا.

حەماس دەڵێ لەکاتی دەرکرانی بڕیارە یاسایەکەی دیوانی نێونەتەوەیی دادگەری بەدژی زایۆنیستەکان زۆرتر لە بیست و حەوت فەلەستینی شەهید کرابوون کە دیارە ئەوەش نیشاندەری گرینگی نەدانی ئەو ڕژیمەیە بە سیستمی دادڤانی نێونەتەوەیی و داواشی لە ئەنجوومەنی ئاسایش کرد ئەرکی خۆی لە بەرامبەر ئەو دڕندەکاریانەی غەزە بەئەستۆ بگرێ و بەر بگرێ بە پەرەدان بە کارەساتی مرۆیی لە شاری پڕحەشیمەتی غەزە.

سەرپەیڤ