مادۆرۆ: کۆمەڵکوژیی ئیسرائیل لە غەززە، هەر ئەوەیە کە هیتلەر بەدژ جووەکان کردی
سەرۆک کۆماری ڤەنزۆئێلا وێڕای دەربڕینی داکۆکی لە هاوشانە بەرازیلییەکەی لەهەمبەر شەڕی زارەکیی رژیمی زایۆنیستی، خوازیاری کۆتایی هێنان بە "کۆمەڵکوژیی لە غەززە" بوو و پێی داگرت: "ئەوەی وا دەزگەی سەربازی و تاوانکاری ئیسرائیل دەیکا، هەمان کارە کە هیتلەر لەدژ جووەکان ئەنجامی دا".
"نیکۆلاس مادۆرۆ" داکۆکی کرد لە لێدوانەکانی "لۆلا دەسیلوا"ی سەرۆک کۆماری بەرازیل سەبارەت بە هەڵسەنگاندنی ژینۆسایدی رژیمی زایۆنی لە غەززە و ڕووداوی هۆلۆکاست و لە پشت ڕاستکردنەوەی قسەکانیدا وتی: هەربەوجۆرەی کە دەسیلوا گوتی، ئەوەی وا ئیسرائیل دەیکا، هەمان کارێکە کە هیتلەر بەدژ جووەکان ئەنجامی دا، ئەوەی کە ئەوان ئازار مەدەن، لەناویان ببەن، ترۆریان بکەن، قەڵاچۆیان بکەن و درەنگ یان زوو مرۆڤایەتی، دادگەریی لەوبارەوە جێبەجێ دەکا.
مادۆرۆ داوای لە رژیمی زایۆنی کرد کۆتایی بێنێ بەو شەڕەو وتی: ئێمە بە خەڵکی یەهود دەڵێین: "ئەوە ئێوەن کە دەبێ کۆتایی بەو کوشت و بڕە بێنن، دەزگەی سەربازی و تاوانکاری ئیسرائیل، هەمان سەرچاوەو دابینی دراڤی، پاڵپشتی و هاندەرانەی لەپشتە کە هیتلەر لەو سەردەمەدا لێی دەکرا".
دەسیلوا سەرۆک کۆماری بەرازیل لە کاتی بەڕێوەچوونی ٣٨ـەمین کۆبوونەوەکانی یەکێتی ئەفریقا، ئیسرائیلی تۆمەتبار کرد بە ئەنجامدانی "ژینۆساید" بەدژ فەلەستینیەکان لە کەرتی غەززەو شەڕی ئەو ڕژیمە لە غەززەی لەگەڵ کردەکانی "ئادۆڵف هیتلەر" بۆ لەناوبردنی جووەکان، هەڵسەنگاند.