شوبات 25, 2024 11:30 Asia/Tehran

٦٠ـەمین پێشانگای جیهانیی کشت و کاڵی پاریس وەک گەورەترین پێشانگای فەڕانسە بەرەوڕووی کێشەو ئاستەنگی کەم وێنە بۆوە.

بەپێی بەرنامەی ڕاگەیێندراو، ئێمانۆئێل مەکرۆن سەرۆک کۆماری فەڕانسە لە کاتژمێرە سەرەتاییەکانی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لەنێو ڕێوشوێنی توندی ئاسایشی گەیشتە پێشانگای کشت و کاڵ بەڵام هەزاران وەرزێری توڕە بە هوڕیا لێدان و دروشمی توندو ناڕەزامەندانەی وەک؛ "مەکرۆن، لەکاربکشێوە" پێشوازیان لێکرد!

لەبەر ناڕەزایەتی توندی وەرزێرانی فەڕەنسی لە پێشانگای کشت و کاڵ لە پاریس، تێکهەڵچوون دروست بوو لەنیوان وەرزێران و هیزە ئاسایشییەکان و سەرەنجام ئەو پێشانگا جیهانییە بە چەند کاتژمێر دواکەوتن و بێ ئامادەبوونی سەرۆک کۆمار دەسپێبوو.

بەسەدان کەس لە فەرمانبەرانی پۆلیس و یەکە دژە شۆڕشەکان بەرەوڕووی خۆپێشاندەرانێک بوونەوە کە هاتبوونە نێو پێشانگاکە.

ئێمانۆئێل مەکرۆنیش لەلایەن هێزە ئاسایشییەکانەوە بۆ شوێنێکی هێمن گوێزرایەوە.

 

سەرپەیڤ