کوژران و بریندار بوونی چەن ئەمریکایی لە تەقەیەک کە لە ئەیالەتی کالیفۆرنیا کرا
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i425635-کوژران_و_بریندار_بوونی_چەن_ئەمریکایی_لە_تەقەیەک_کە_لە_ئەیالەتی_کالیفۆرنیا_کرا
تەقەیەک کە لە ئەیالەتی کالیفۆرنیای ئەمریکا کرا، بووە هۆی کوژران و بریندار بوونی چەن کەسێک.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
ئادار 06, 2024 07:00 Asia/Tehran

تەقەیەک کە لە ئەیالەتی کالیفۆرنیای ئەمریکا کرا، بووە هۆی کوژران و بریندار بوونی چەن کەسێک.

بینایەکی شوێنی نیشتەجێبوون لە شاری کینگ سیتی هەڵکەوتوو لە باشووری ڕۆژاوای ئەیالەتی کالیفۆرنیا تەقەی لێکرا کە بە هۆی ئەو تەقەوە چوار کەس کوژران و سێ کەسیش بریندار بوون.

ئیدارەی پۆلیسی شاری کینگ سیتی ڕایگەیاندووە سێ کەسی نەناسراو لە ئۆتۆمبیلێک دابەزیوین و تەقەیان کردووە لە کەسانێک کە لە حەوش و حەساری ئەم باڵاخانەیەدا بوون.

ناوەندی تۆمارکردنی تووند و تیژیی چەکدارانەی ئەمریکا ناسراو بە جی ڤی ئەی ڕایگەیاندووە ساڵی ٢٠٢٣ زیاتر لە چل و دوو هەزار کەس لە ئەمریکا بە چەکی گەرم و سارد گیانیان لە دەست داوە.

ئاسایی و یاسایی بوونی کڕین و فرۆشتن و هەڵگرتنی چەک لە ئەمریکا بۆتە هۆی ڕوودانی هەموو ڕۆژەی تووند و تیژی چەکدارانە لە سەرانسەری ئەم وڵاتە و قوربانی بوونی هەژمارێکی زۆر شاروومەندی ئەمریکایی .