پاپ فرانسیس: ئوکراین دەبێ بۆ کۆتایی هێنان بە شەڕ دانوستان بکات لەگەڵ ڕووسیا
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i425745-پاپ_فرانسیس_ئوکراین_دەبێ_بۆ_کۆتایی_هێنان_بە_شەڕ_دانوستان_بکات_لەگەڵ_ڕووسیا
ڕێبەری کاتوولیکەکانی جیهان وتی کە ئوکرایین دەبێ دانوستان بکات لەگەڵ ڕووسیا بۆ کۆتایی هێنان بە شەڕ.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
ئادار 11, 2024 06:00 Asia/Tehran

ڕێبەری کاتوولیکەکانی جیهان وتی کە ئوکرایین دەبێ دانوستان بکات لەگەڵ ڕووسیا بۆ کۆتایی هێنان بە شەڕ.

پاپ فرانسیس پێیداگرت لەسەر پێویستیی دەربازبوونی ئوکراین لە قەیرانی هەنووکە و وتی: بەهێزترین کەس ئەو کەسەیە کە بە لەبەرچاوگرتنی باروودۆخی خەڵک بڕیار بدات، ئەو بوێرەی هەبێ ئاڵای سپی هەڵکات و بێتە پشتی مێزی دانوستانەوە.

پاپ فرانسیس وتیشی: وشەی دانوستان، وشەیەکی ئازایانە و بوێرانەیە، کاتێک کە دەبینن هەرەستان هێناوە و ڕەوشەکە بە سوودی ئێوە ناچێتە پێشەوە، دەبێ ئەو ئازایەتییەتان هەبێ کە دانوستان بکەن.

ڕێبەری کاتوولیکەکانی جیهان ئاماژەی دایە مەسەلەی ناوبژیوانی و راشکاوانە رایگەیاند؛ دانوستانی ئاشتیی نێوان ڕووسیا و ئوکرایین دەبێ بە یارمەتیی زلهێزە نێودەوڵەتییەکان بەڕێوە بچێ.

ڕێبەری کاتوولیکەکانی جیهان بە ئاماژە بەوەی کە نابێ شەرم بکەن لە دانوستان، پێش ئەوەی ڕەوشەکە خراپتر ببێ، وتیشی ڕەنگە لایەنێک هەست بە سەرشۆڕی بکات بەڵام شەڕ بە چەن کوژراوەوە کۆتایی دێت؟