ئادار 12, 2024 12:30 Asia/Tehran

سەرۆک کۆماری ئەفریقای باشور وتی: رژیمی زایۆنیستی بەرپرسی جێبەجێ نەکرانی بڕیاری دیوانی نێونەتەوەیی دادەوانیی "لاهە" یە سەبارەت بە ژینۆساید لە کەرتی غەززەدا.

"سیریل رامافوسا" سەرۆک کۆماری ئەفریقای باشور وتی: ئیسرائیل بڕیاری دەرکراوی دیوانی نێونەتەوەیی دادەوانیی لەبارەی دۆسییەی ژینۆساید لە کەرتی غەززە جێبەجێ ناکا. ناوبراو بە ئاماژە بە کوشت و بڕی شاارومەندانی فەلەستین لە رەفەح (سنوری فەلەستین و میسر) وتی: ئێمە بەباشمان زانی داواکارییەکی خێرا بخەینەڕوو بۆ چارەسەریی کێشەو گرفتەکانی رەفەح . لەو ناوچەیە زیاتر لە ١٠٠ شارومەند کوژراون.

سەرۆک کۆماری ئەفریقای باشوری وتی: ئێمە داوا لە دیوانی نێونەتەوەیی دادەوانی دەکەین، فەرمانێکی دیکە دەربکات لەبارەی چۆنیەتی هاریکاریی لەگەڵ ئەو مەسەلەداو پێش گرتن بە دووپات بوونەوەی.

رامافوسا وتیشی: بابەتێکی دیکە کە بووەتەهۆی نیگەرانیی، مردنی هاووڵاتیانی فەلەستینی لەبرسانەو ئەوەش مەسەلێکە کە زۆرێ لە ڕێکخراوەکانی فریاکەوتن جەختیان لێ کردۆتەوە.

دیوانی نێونەتەوەیی دادەوانیی لاهە لەئاراستەی راگەیشتن بە سکاڵای ئەفریقای باشور لە رژیمی زایۆنیستی، ڕایگەیاند: ئیسرائیل دەبێ "هەموو ڕێوشوێنە پێویستەکان" بگرێتەبەر بەمەبەستی پێش گرتن بە کردەگەلێک کە وەک ژینۆساید بەئەژماردێن.

سەرپەیڤ