کیم جونگ ئۆن بە لیموزین لەسەر مەشقی شەڕی ئاسمانی پیداچوونەوەی کرد
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i425871-کیم_جونگ_ئۆن_بە_لیموزین_لەسەر_مەشقی_شەڕی_ئاسمانی_پیداچوونەوەی_کرد
کیم جۆنگ ئۆن ڕێبەری کۆریای باکووربە ترۆمۆبیلی لیموزینی خەڵات کراوی پوتین سەرۆک کۆماری ڕووسیا پیداچوونەوەی کرد لە سەر مەشقی شەڕی ئاسمانی ئەم وڵاتە وپیداگری کردلەسەرئامادەیی ڕاست بینانەی سەربازەکان بۆ شەڕ
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 16, 2024 10:03 Asia/Tehran
  • کیم جونگ ئۆن بە  لیموزین لەسەر مەشقی شەڕی ئاسمانی پیداچوونەوەی کرد

کیم جۆنگ ئۆن ڕێبەری کۆریای باکووربە ترۆمۆبیلی لیموزینی خەڵات کراوی پوتین سەرۆک کۆماری ڕووسیا پیداچوونەوەی کرد لە سەر مەشقی شەڕی ئاسمانی ئەم وڵاتە وپیداگری کردلەسەرئامادەیی ڕاست بینانەی سەربازەکان بۆ شەڕ

ئەم مەشقە ڕۆژی هەینی بەڕێوەچوو وکیم وتی: تەنیا ڕاهێنانی ڕاستبینانەکە ڕاستەوخۆلەگەڵ شەڕهاوپێوەندە ، دەتوانێ سەربازان وەکوو خەباتکارانی ڕاستەقینەی شەڕئامادە بکات.کیم جۆنگ سەرەتای سێپتەمبەر سەفەری کردبۆ ڕووسیا ولەوێ پوتین ترۆمۆبیلی لوکسی ئاوروس سنات ی پێشانی ناوبراو دا. دوای ئەوە پوتین ئەو ترۆمۆبیلەی هەناردبۆ کۆریای باکوور . چاودێران بڕوایان ئەمەیە کە ئەم کارە بنپێکردنی بایکۆتەکانی ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان لەدژی کۆریای باکوورە. کیم جونگ ئۆن هەینی لە چاودێری کردن بە سەر مەشقی شەڕی ئاسمانی ئەم وڵاتە لەسەرئامادەیی ڕاستبینانەی سەربازەکانی بۆ شەڕپیداگری کرد.