نیسان 22, 2024 11:30 Asia/Tehran

لەدوای هەورازو نشێوێکی زۆر و مۆڵەتی بڕیاری یاسایی دادگای بەڕێوەبەری فەڕانسا خۆپیشاندانێکی دژی ڕەگەزپەرەستی و لەئیسلام ترساندن لە پێتەختی فەڕآنسا بەڕێوە چوو.

ئەو خۆپیشاندانی دژی ڕەگەزپەرەستی و لەئیسلام ترساندنەی پێتەختی فەڕانسا، لە پاریس لە وڵامی بانگەوازی ٥١ ڕێکخراو، بۆوێنە پارتی فەڕانسای ملکەچ نەبوو دوێنێ بەڕیوە چوو.

بەرلەمە پۆلیسی فەڕانسا ڕایگەیاندبوو کە هەرچەشنە خۆپیشاندانی دژی ڕەگەزپەرەستی و لەئیسلام ترساندنی قەدەحە کردوەو ڕۆژی پێنج شەمی ڕابردووش پۆلیسی پاریس ئەو خۆپیشاندانەی بەبیانووی ئەو شتەی کە مەترسی تێکدانی دیسیپلینی گشتی ناودێر کراوە بە قەدەغە ڕاگەیاندبوو.

بەڵام ڕۆژی هەینی دادگای بەڕێوەبەری ئەو وڵاتە ئەو قەدەغەی لەبەر ناتەبایی شێلگیر و ئاشکرا لەگەڵ ئازادی هەڵوەشاندبۆوە.

سەرپەیڤ