نیسان 28, 2024 08:15 Asia/Tehran

بەڕێوەبەرایەتی زانکۆی جۆرج واشێنگتۆن روو لە خویندکارە مانگرتوەکانی کەوشەنی ئەو زانکۆیە ڕایگەیاند کە بێتوو هەروا بەردەوام بن لەسەر ئەو کارەیان لە زانکۆ دەردەکرێن یان خوێندنەکەیان هەڵدەپەسێردرێ.

لە ڕاگەیاندراوەکەی بەڕێوەبەرایەتی زانکۆی جۆرج واشێنگتۆن دا وتراوە کە بەو خوێندکارانە ڕاگەیاندراوە کە هەڵسوکەوتەکەیان بە پێشێلی ڕێوشوێنی ئەو زانکۆیە دێتە ئەژمارو ئەوەش لەکاتێکدایە کە خوێندکارانی ئەو زانکۆیە هەوڵی بێ وچانی خۆیان بۆ بێ نرخ و ڕوشاندنی بزاڤی خوێندکاری و تۆمەتباربونیان بۆ دژایەتی لەگەڵ جوولەکە بەرپەرچ داوەتەوە.

خوێندکارانی زانکۆی نیۆیۆرکیش لەدوای کۆکرانەوەی خێمەو تاوڵەکانیان دیسانەوە بەئامانجی لایەنگری لە غەزە خێمەی تریان هەڵدا.

خۆپیشاندان و مانگرتن لە زۆرتر لە ٥٠ زانکۆی ئەمریکا بۆ دژایەتی لەگەڵ بەردەوامی دەستدرێژکاری ڕژیمی زایۆنیستی لە کەرتی غەزە و ڕاگەیەندرانی هاوپشتی لەگەڵ گەلی فەلەستین هەروا بەردەوامە.

سەرپەیڤ