کۆبوونەوەی دووهەمی دیوانی دادگەری لاهە سەبارەت بە سکاڵاکەی ئەفریقای باشور بەدژی تلاویڤ
کۆبوونەوەی دووهەمی دیوانی دادگەری لاهە بەئامانجی پێوشوێنگرتنی سکاڵاکەی ئەفریقای باشورو سەبارەت بە دڕندەکاری کۆمەڵکوژکردنی خەڵکی غەزە لەلایەن زایۆنیستەکانەوە بەڕێوە چوو.
لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆدا شاندی ئەفریقای باشور پێداگری کرد کە ئێمە بۆیە سکاڵامان لەم دادگایە هێناوەتە ئاراوە چونکا ثی مان وایە خەڵکی غەزە کۆمەڵکوژ کراون.
نوێنەری شاندەکەی ئەفریقای باشور ڕایگەیاند کە ئێمە نە لەبەرئەوەی کە هاوپەیمانی بزوتنەوەی حەماسین لێرە سکاڵامان تۆمار کردوە بەڵکوو بەئاراستەی بەڕێوەبردنی یاسای نێودەوڵەتی دا ئەو کارەمان کردوەو وتیشی
ئەگە رژیمی زایۆنیست بانگەشەی ئەوە دەکا کە گۆیا حەماس دڕندەکاری نێو شەڕی کردوەپێویستە ئەوەش ببیندرێ کە بۆخۆشی لە غەزە چی کردوە.
ئەو شاندە پیداگری کرد کە ڕژیمی زایۆنیستی خەڵکی غەزەی کۆمەڵکوژ کردوەو ئەوەش ڕونەو سەلماوە کە هەڵاتنی ئەو ڕژیمە لەبەر دادگایی کران و سزادران لەدەیان ساڵ لەمەو بەرەوە هەروا بەردەوام بوە.