نوێنەری پەرلەمانی ئەورووپا: ڕژێمی ئیسراییل تیرۆریستە
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i427930-نوێنەری_پەرلەمانی_ئەورووپا_ڕژێمی_ئیسراییل_تیرۆریستە
نوێنەری ئیرلەند لە پەرلەمانی ئەورووپا کە تا ئێستا بەجاران ڕژێمی ژینۆسایدکاری زایۆنی لەبەر جەنایەتەکانی لە کەرتی غەززە شەرمەزار کردووە، ڕژێمی داگیرکەری ئیسراییلی بە تیرۆریست ناوبرد.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
حوزه‌یران 02, 2024 11:45 Asia/Tehran

نوێنەری ئیرلەند لە پەرلەمانی ئەورووپا کە تا ئێستا بەجاران ڕژێمی ژینۆسایدکاری زایۆنی لەبەر جەنایەتەکانی لە کەرتی غەززە شەرمەزار کردووە، ڕژێمی داگیرکەری ئیسراییلی بە تیرۆریست ناوبرد.

"میک والاس " لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئیکسدا بە پێداگری لەسەر ئەوەی کە ڕژێمی جەنایەتکاری زایۆنی  تیرۆریستە، نووسی: ڕژێمی ئیسراییل هیچ ڕێزێک دانانێ بۆ مافە نیودەوڵەتییەکان و هەموو ئەوانەش کە پاڵپشتیی ڕژێمی زایۆنی دەکەن، ڕێز دانانێن بۆ یاسا و ڕێسا نێودەوڵەتییەکان.

"میک والاس " پێشتر ڕژێمی ژینۆسایدکاری زایۆنی بە لایەنگری حیزبی نازی و ئادۆڵف هیتلێر، دیکتاتۆری ئەڵمان شوبهاندبوو و لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئیکسدا وتبووی کە ئێمە ڕادەیەکی زۆر سیاسەتوانمان هەیە کە ئامادەی پشتیوانی کردنی ژینۆسایدەکەی ڕژێمی زایۆنین بە بێ ئەوەی سەرنج بدەنە ئەو هەموو خەرج و بەرج، ئێش و ئازار و کاولکاری و موسیبەتەی کە ئەم ڕژێمە درووستی کردووە.

بە پێی قسەکانی نوێنەری ئیرلەند لە پەرلەمانی ئەورووپا، ئەمریکا و هاوپەیمانە ئەورووپاییەکانی ئێستایش هەر هەمان بیر و بۆچوون و زەینییەتی کۆلۆنیالیستییان هەیە، نژادپەرستن و فەلەستینییەکان لە ئاستی خۆیاندا نابینن.