هونگاریا: ڕووسیا دەتوانێ بەهێزێکی زیاترەوە وەڵامی ئەو پەلامارانەی بداتەوە دەکرێتە سەر خاکەکەی
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i427986-هونگاریا_ڕووسیا_دەتوانێ_بەهێزێکی_زیاترەوە_وەڵامی_ئەو_پەلامارانەی_بداتەوە_دەکرێتە_سەر_خاکەکەی
وەزیری دەرەوەی هونگاریا ڕایگەیاند کە پەلاماردانی خاکی ڕووسیا بە چەکی دووربڕی ئەمریکا گەلێک پڕمەترسییە.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
حوزه‌یران 04, 2024 08:32 Asia/Tehran

وەزیری دەرەوەی هونگاریا ڕایگەیاند کە پەلاماردانی خاکی ڕووسیا بە چەکی دووربڕی ئەمریکا گەلێک پڕمەترسییە.

"پیتێر سیجارتۆ" وتی: پەلاماردرانی خاکی ڕووسیا پیشاندەری تەشەنەی شەڕ و پێکدادان لە ئوکرایندایە و دەتوانێ ڕووسیا ناچار بە کاردانەوەیەکی  تووندتر بکات.

سیجارتۆ وتیشی: هێشتایش دەکرێ پێش بگرین بە قەومانی ڕووداوگەلێکی یەکجار پڕمەترسی کە دەتوانێ ببێتە هۆی شەڕ و پێکدادانی سەربازی لە نێوان وڵاتانی ڕۆژاوایی و ڕووسیا.

ڕاپۆرتەکان لە لایەن کاربەدەستانی کۆشکی سپییەوە پیشاندەری ئەوەیە کە حکومەتی ئەمریکا موڵەتێکی نهێنیی بۆ سوپای ئوکراین دەرکردووە کە بە پێی ئەو موڵەتە کییەف دەتوانێ بە چەکی ئەمریکایی هێرش بکاتە سەر خاکی ڕووسیا.