حوزه‌یران 26, 2024 09:12 Asia/Tehran

میدیاکانی بەریتانیا ڕایانگەیاندووە کە دامەزرێنەری ماڵپەڕی لەقاودەری "ویکی لیکس" پاش ڕێککەوتن لەگەڵ سیستەمی دادی ئەمریکا دوای ١٤ ساڵ لە زیندان ئازاد کراوە و ئینگلیزی بەرەو ئوسترالیا بەجێهێشتووە.

ماڵپەڕی ویکی لیکس کە بەڵگەنامە نهێنییەکانی تاوانەکانی سوپای ئەمریکا لە عێراق و ئەفغانستانی ئاشکرا دەکرد، بە بڵاوکردنەوەی پەیامێک لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس ڕایگەیاند کە جولیان ئاسانژ، دامەزرێنەری ئەم ماڵپەڕە لەقاودەرە، ڕۆژی سێشەممە، دوای ١٤ ساڵ لە بەندیخانەی بێلمارشی لەندەن ئازاد کرا و ئینگلیزی بەرەو ئۆسترالیا و شوێنی ژیانی خۆی بەجێهێشت. ئازادکرانی ئاسانژ لە چوارچێوی ڕێککەوتنێک بوو لەگەڵ سیستەمی دادی ئەمریکا کرا کە بە پێی ئەو ڕێککەوتنە، ئاسانژ ڕازی بووە دان بەوەدا بنێت کە یاسای سیخوڕیی ئەمریکای پێشێل کردووە.

لە ساڵی ٢٠١٠دا ویکی لیکس سەدان هەزار بەڵگەنامەی نهێنی سەربازیی ئەمریکا سەبارەت بە شەڕەکانی ئەفغانستان و عێراقی بڵاو کردەوە، لەگەڵ کۆمەڵێک تێلێگرافی دیپلۆماتیک کە بە گەورەترین پێشێلکاریی ئەمنی لە مێژووی سوپای ئەمریکادا ناسراوە.

سەرپەیڤ