پاپ پەلامارە ناڕەواکانی ڕژیمی زایۆنیستی بۆسەر لوبنان شەرمەزار کرد
پاپ فڕانسیس ئەمڕۆ چوارشەم شەر لە ڕۆژئاوای ئاسیاو پەلامارە ناڕەواکانی ڕژیمی زایۆنیستی بۆسەر لوبنان"ی بە هۆکاری تەشەنەدانی جیدی بە بارگرژیەکان زانی و وتیشی کە ئەو کارە قەبوڵ هەڵنەگرە.
"پاپ فڕانسیس"ی سەرۆکی کاتۆلیکەکانی جیهان کە ماوەیەکە لە نەخۆشی چاک بۆتەوە، پەلامارە کارەساتبارەکانی ڕژیمی زایۆنیستی لە لوبنانی بە ناڕەواو قەبوڵهەڵنەگر زانی و ڕوو لە کۆمەڵگەی جیهانی پیداگری کرد کە ئەوەی کە پێویستە بیکەن لەپێناو ڕاگرتنی ئەو بارگرژیانەو ڕاشیگەیاند کە زۆر ناڕەحەتە لەو هەواڵی بۆردومان کرانی لوبنان کە بۆتە هۆی قوربانی و زیانێکی زۆر.
کاردانەوەی پاپ بەرامبەر بە خولی نوێی دڕندەکاریەکانی رژیمی زایۆنیستە کە هاوڕێ لەگەڵ پەلامارە کارەساتبارەکانی غەزەو دڵرەقی بەرامبەر بە گەلی فەلەستین لەماوەی چەند رۆژی رابردوو پەلامارێکی کارەساتباریشی کردۆتە سەر لوبنان و تاکوو ئێستا گیانی لەنزیکەی ٦٠٠ کەس ستاندوەو بۆتە هۆی وەیلان و ئاوارەبوونی بەدەیان هەزار کەس و بریندارکردنی زۆرتر لە هەزار کەسی تریش.
سەرۆکانی جیهان وێرای شەرمەزارکردنی ئەو دڕندەکاریانە خوازیاری ڕاگرتنی ڕژیمی زایۆنیستی"یش بوون کە واز لەو پەلامارانە بهێنێ.