ئه‌یلوول 30, 2024 12:23 Asia/Tehran
  • بەردەوامیی کاردانەوەی جیهانی بە تیرۆری سکرتێری گشتیی حیزبوڵای لوبنان

سەرۆک کۆمارانی ڤەنیزۆئیلا و کوبا جەنایەتی دزێو و ترسنۆکانەی ڕژێمی زایۆنی سەبارەت بە شەهیدکردنی «سید حسن نصرالله» سکرتێری گشتیی حیزبوڵای لوبنانی شەرمەزار کرد.

"نیکۆلاس مادۆرۆ" سەرۆک کۆماری ڤەنیزۆئیلا بە شەرمەزار کردنی جەنایەتی ڕژێمی زایۆنی سەبارەت بە تیرۆر کردنی سکرتێری گشتیی حیزبوڵای لوبنان، هاوخەمی دەربڕی بەرامبەر بە گەل و حکومەتی لوبنان. مادۆرۆ بە ئاماژە بەوەی کە فەرمانی پەلاماردرانی کاربەدەستانی باڵای حیزبوڵا لە بنکەی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە دەرکرا، وتیشی: ڕێکخراوە نیودەوڵەتییەکان و سەرانی وڵاتانی جیهان لە کاتێکدا بێدەنگەیان کردووە بەرامبەر بە جەنایەتەکانی ڕژێمی ژینۆسایدکاری ئیسراییل کە خەڵکی غەززە و لوبنان بوونەتە قوربانیی ژینۆساید و پەلامارە تیرۆریستییەکانی بنیامین نەتانیاهووی سەرۆکوەزیرانی ڕژێمی زایۆنی.

مادۆرۆ بە ئاماژە بەوەی کە ئەوانەی بێدەنگە دەکەن ترسنۆکن بەڵام کەس ناتوانێ دەنگی ئێمە کپ بکاتەوە وتیشی: ئێمە هاوخەمیی خۆمان بەرامبەر بە حیزبوڵا، بنەماڵەی نەسروڵا و خەڵکی لوبنان دەردەبڕین.

"میگێل دیاز کانێل" سەرۆک کۆماری کووبایش بە شەرمەزار کردنی تیرۆرکرانی سکرتێری گشتیی حیزبوڵای لوبنان وشداری دا؛ جەنایەتی قێزەونب و ترسنۆکانەی ڕژێمی زایۆنی مەترسییەکی قورسی خستۆتە سەر ئاشتی و ئاسایشیی ناوچەکە و هەموو جیهان. 

ڕژێمی زایۆنی پاش نزیکەی یەک ساڵ شەڕ و جەنایەت لە کەرتی غەززە، لە دووشەممەی رابردووە جەنایەتەکانی لە لوبنان پەرەپێداوە و لە دوایین جەنایەتی خۆیدا ڕۆژی هەینی بە بۆردومان کردنی زاحیە لە باشووری بەیرووت، سەید حەسەن نەسروڵا سکرتێری گشتیی حیزبوڵای لوبنانی شەهید کرد. 

سەرپەیڤ