گۆتێرێش: کات کاتی لەدەنگخستنی تفەنگەکان و دامەزراندنی ئاشتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i431639-گۆتێرێش_کات_کاتی_لەدەنگخستنی_تفەنگەکان_و_دامەزراندنی_ئاشتی_لە_ڕۆژهەڵاتی_ناوەڕاستە
سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە یەکەم ساڵڕۆژی هێرشەکانی باهۆزی ئەقسا خوازیاری کۆتایی هاتنی خێرای "خوێنڕشتن و تووند و تیژیی تۆقێنەر لە غەززە و لوبنان بوو.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 06, 2024 09:06 Asia/Tehran

سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە یەکەم ساڵڕۆژی هێرشەکانی باهۆزی ئەقسا خوازیاری کۆتایی هاتنی خێرای "خوێنڕشتن و تووند و تیژیی تۆقێنەر لە غەززە و لوبنان بوو.

ئانتۆنیۆ گۆتێرێش لە سەروبەندی یەکەم ساڵڕۆژی هێرشەکانی حەوتەمی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣ لە بەیاننامەیەکدا داوای لە حەماس کرد کە دەستبەسەرکراوانی ئیسراییلی خێرا و بە بێ شەرت و مەرج ئازاد بکات و بە نیگەرانی دەربڕین بەرامبەر بە پەرەسەندنی پەلاماردرانی لوبنان وتیشی: ئەوشەڕەی پاش پەلامارە تۆقێنەرەکانی ساڵی ڕابردوو دەستپێبوو ئێستایش هەر ژیانی خەڵک تیادەبات و ئێش و ئازارێکی قووڵی داسەپاندۆتە سەر فەلەستینییەکانی دانیشتووی غەززە و ئێستایش خەڵکی لوبنان.

سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بە ئاماژە بەوەی کە "پاش حەوتی ئۆکتۆبەر شاڵاوێکی خوێنڕشتن و تووند و تیژی تۆقێنەری وەڕێخستووە، وتی: ئێستا کات کاتی ئازادکردنی دەستبەسەرکراوانە. ئێستا کاتی لەدەنگخستنی تفەنگ و ڕاگرتنی ئەو ئازارەیە کە ناوچەکەی گرتۆتەوە. ئێستا کاتی ئاشتی، جێبەجێکردنی یاسا و ڕێسا نێودەوڵەتییەکان و دادگەرییە.