تشرینی یه‌که‌م 17, 2024 14:13 Asia/Tehran
  • نوێنەری ڕووسیا لە ڕێکخراوی نەتەوەکان: ئەمریکا خەرێکی پڕچەک کردنی ئیسرائیلە

نوێنەری ڕووسیا لەڕێکخراوی نەتەوەکان ئێوارەی چوارشەممە وتی کە ئەمریکا هاوکات لەگەڵ ناردنی بڕێکی زۆرچەک وچووڵ بۆ ڕژێمی زایۆنی ، جەنایەتەکانی ئەم ڕژێمە دەشارێتەوە

"واسیلی نبینزیا" نوێنەری ڕووسیا لەڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ئێوارەی چوارشەممە وشداری دا کە ئەمریکا خەرێکی پڕچەک کردنی ڕژێمی زایۆنیە. نبنزیا لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان وتی کە ئەمریکا هاوکات لەگەڵ ناردنی بڕێکی زۆر لە چەک وچووڵ بۆ ڕژێمی زایۆنی ، جەنایەتەکانی ئەم ڕژێمە دەشارێتەوە. ناوبراو لەم بارەوە وتی : واشنتۆن بەبێ سەرنجدان بە بیروڕای کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی ، هەمیشە هاوپەیمانی ڕۆژهەڵات ناڤێنی خۆی پڕچەک ئەکات، بواروبەستێنی سیاسی بۆخۆش ئەکات وپێشگیری ئەکات لە هەرجۆرە هەوڵی ئەنجومەنی ئاسایشت بۆ ڕاگرتنی مەکینەی جەنگی بێ بەزەی ڕژێمی ئیسرائیل وبەرپرسی جەنایەتە جۆربەجۆرەکان لەدژی فەلەستینیەکان . نوێنەری ڕووسیا وتیشی: ئیسرائیل مسۆگەرانە مافی دەستەبەری ئاسایشتی هەیە ، بەڵام ڕێگا وڕێبازی گەیشتن بەم مەبەستە ، بەبێ گۆمان لەڕێگەی ڕەوتی گشتداگری چارەسەرکرانی ڕۆژهەڵاتی ناڤین وچاکسازی بێ عەداڵەتی مێژوویی لەپێوەندی لەگەڵ فەلەستین لە ڕێگەی دامەزرانی وڵاتێکی سەربەخۆی فەلەستینی بەپیی بڕیارەکانی ئەنجومەنی ئاسایشت وکۆگەی گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانە .

 

سەرپەیڤ