لیژنەی لێکۆڵینەوەنێودەوڵەتییەکان: جیهان ئەبێ کۆتایی بێنێ بە داگیرکاری ئیسرائیل لە ناوچە داگیرکراوەکان
لیژنەی سەربەخۆی لێکۆڵینەوە نێودەوڵەتییەکان ڕایگەیاند، هەموو وڵاتان و ڕێکخراوەکانی نێودەوڵەتی لەوان ڕێکخراوی نەتەوەکان ناچارن کۆتایی بێنن بە ئامادەبوونی نایاسایی ڕژێمی زایۆنیستی لە ناوچە داگیرکراوەکانی فەلەستین.
لێژنەی سەربەخۆی لێکۆڵینەوەنێودەوڵەتییەکان سەربە ڕێکخراوی نەتەوەکان لە بواری تاوانکارییەکانی لە ناوچە داگیرکراوەکانی فەلەستین بە دەرکردنی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند کە جیهان ناچارن کۆتایی بێنن بە داگیرکاری ئیسرائیل لە ناوچە فەلەستینییەکان.
لەم بەیاننامەیەدا هەروەها ڕاگەیاندراوە، ڕای گشتی دیوانی نێودەوڵەتی داد سەبارەت بە دواهاتی مافەوانی سیاسەت و کردەوەکانی ڕژێمی زایۆنیستی لە ناوچە داگیرکراوەکانی فەلەستین نیشانەی ئەمەیە کە ئامادەبوونی ئیسرائیل لەوێ بە پێچەوانەی یاسانێودەوڵەتییەکانە.
هەر لەم پێناوەدا، «ناوی پیلای» سەرۆکی لیژنەی سەربەخۆی لێکۆڵینەوە نێودەوڵەتییەکانی سەربە ڕێکخراوی نەتەوەکان وتیشی، هۆی سەرەکی تێکهەڵچوونە درێژخایەنەکان و توندوتیژییەکان «داگیرکاریی ئیسرائیلە» و وڵاتان نابێ لە درێژەی داگیرکرانی ناوچە فەلەستینیەکان لە لایەن ڕژێمی زایۆنیستییەوە داکۆکی بکەن .