پیرۆزبایی کردنی کاربەدەستانی وڵاتانی ناوچە بە ترامپ بۆ سەرکەوتن لە هەڵبژاردنەکان
کاربەدەستانی وڵاتانی ناوچە سەرکەوتنی " دۆناڵد ترامپ" سەرۆک کۆماری پێشوو وبەربژاری کۆمارێخوازان لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری ٢٠٢٤ی لەئەمریکا پیرۆزبایی کرد
"شێخ تەمیم بن حەمەد ئالی سانی" میری قەتەر، لەپەیامێکدا سەرکەوتنی دۆناڵدترامپ ، سەرۆک کۆماری هەڵبژێردراوی ئەمریکا لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتەی پیرۆزبایی کرد.ناوبراو جەختی کرد: ئاواتی سەرکەوتن لەم خۆلە لە سەرۆک کۆمارەتی بۆ ترامپ ئەخوازم وخوازیاری هاوکاری هەمدیسان لەگەڵ ناوبراو لە پێناوی بەهێزکرانی پێوەندی وشەراکەتم .
میری قەتەروتی کە خوازیاری بەهێزکرانی هاوکاریە هاوبەشەکان لەگەڵ ترامپ بۆپاڕاستنی ئەمنیەت وئاسایش وسەقام لە ناوچە وجیهانە .ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیایش لە پەیامێکدا وتی: هەڵبژاردنی هەمدسیانی دوستم دۆناڵدترامپ وەکوو سەرۆک کۆماری ئەمریکا پیرۆزبایی ئەکەم. وتیشی: هێوادارم پێوەندی تورکیا وئەمریکا لەم قۆناخە تازەیە بەهێزبێت وقەیرانەکانی جیهانی بەتایبەت پرسی فەلەستین وشەڕی ڕووسیا وئۆکرانیا کۆتایی بێت.
"عەبدولفەتاح سیسی "سەرۆک کۆماری میسریش لە پەیامێکدا سەرکەوتنی دۆناڵدترامپی لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆمارەتی ئەمریکا پیرۆزکرد ووتی خوازیاری هاوکاری هاوبەش لە پێناوی بەدی هاتنی ئاشتی وسەقام لە ناوچەیە. " مەلەک عەبدوڵڵای دوهەمی، پاشای ئۆردونیش وێڕای پیرۆزبایی کردنی سەرکەوتنی ترامپ لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆمارەتی ئەمریکا، خوازیاری بەهێزکرانی هاوکاری هاوبەش لەنێوان دوو وڵات بوو.
میدیا ئەمریکیەکان لەوان فاکس نێوزوماڵپەڕی هەواڵی " هیل" سەربە کۆمارێخوازانی ئەمریکا، بە بەرئاوردکردنی دەنگە ئیلکتراڵەکانی بەرماوە،دۆناڵدترامپ بەربژاری کۆمارێخوازان وسەرۆک کۆماری پێشووی ئەم وڵاتەیان بە سەرکەوتووی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری ڕاگەیاند.