نیگەرانیی موسوڵمانەکان لە پەرە سەندنی ڕەگەزپەرەستی لە وڵاتانی ئوروپایی
ئاژانسی یەکێتیی ئوروپا بۆ مافی سەرەکی بە ڕاپرسی لە نزیکەی دە هەزار موسوڵمان لە سێزدە وڵاتی ئوروپایی ڕایگەیاند کە موسوڵمانەکان لە پەرە سەندنی توندی ڕەگەز پەرەستی زیانیان دیتووە و بە توندی نیگەرانن.
مەسعوود شەجەرە سەرۆکی کومیسیونی مافی مڕۆڤی ئیسلامی لە بریتانیا وتی: ئێمە ڕاپۆڕتگەلێک لە فەڕانسا ئاڵمان ئینگلیز کەنادا ئەمریکا و ئیتالیامان هەیە کە نیشان ئەدات بوارێک ڕەخساوە کە سیاسەتوانان بەرنامە سازانی تەلەفیزیونی بەرهەمە فەرهەنگیەکانی دیکە لە ڕۆژئاوا چڕبوونەتەوە لەسەر ئەوەی کە ئیسلام بە پرسێکی نەرێنی بناسێنن. دامەزراوەکانی چاودێری کۆمەڵایەتی لە ئینگلیز بڕوایان وایە دوای لاگری خەڵک بە تایبەت موسوڵمانەکان لە مافی فەلەستینیەکان و ناڕەزایەتی لە دڕندەکاری ئەوان پەلاماردژی موسوڵمانان لە ئوروپا بۆ وێنە لە ئینگلیز توند بووەتەوە و موسولمانەکان و ماڵ و موڵکی ئەوان بەردەوام کەوتونەتە بە پەلاماری ڕەگەز پەرەستانە کە هەڵبەت ناڕەزایەتی موسوڵمانەکانی بەدواوە بووە.