کانونی یه‌که‌م 09, 2024 17:45 Asia/Tehran
  • ئولیانۆف: ئەسەد و بنەماڵەکەی لە مۆسکۆدان

نوێنەری ڕووسیا لە ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکانی سەقامگیر لە ڤییەنا بیر و بۆچوونەکانی سەبارەت بە نیشتەجێبوونی "بەشار ئەسەد" لە مۆسکۆی پشتڕاست کردەوە.

«میخاییل ئولیانۆف» نوێنەری ڕووسیا لە ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکانی نێو شاری ڤییەنا دوابەوای ڕووخانی حکومەتی سوریا بە سەرۆکایەتیی "بەشار ئەسەد" و بیر و بۆچوونەکانی سەبارەت بەوەی کە ناوبراو دەسەڵاتی ڕادەستی بەرهەڵستکارانی چەکداری کردووە ، وڵاتی بەجێهێشتووە و ئێستا لە ڕووسیادایە، لە پەیامێکدا لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئیکس نووسی: ئەسەد و بنەماڵەی لە مۆسکۆدان."

ناوبراو وتیشی: ڕووسیا لە ڕۆژانی تەنگانەدا خەیانەت ناکاتە هاوڕێکانی. ئەوە جیاوازیی نێوان ڕووسیا و ئەمریکایە.لە ڕۆژانی ئەمدواییەدا ڕاپۆرتگەلێکی دژبەیەک سەبارەت بە شوێنی نیشتەجێبوونی بشار ئەسەد پاش بەجێهێشتنی سوریا بڵاو ببوویەوە. 

سەرپەیڤ