کانونی دوھەم 13, 2025 06:53 Asia/Tehran
  • جێگری ترامپ : ڕێککەوتنی ئاگربڕلە غەززە ئەگەریی هەیە یەک ڕۆژ بەرلە سوێندخواردنی ترامپ ئەنجام بێت

بەبانگەشەی "جی دی ڤینس" هۆی دەسڕاگەیشتنی شیمانەیی بەم ڕێککەوتنە ترسی دەورگیڕانی ناوچەیی لە "شوێنهاتە ترسناکەکان"ی بیروڕادەربڕینەکانی سەرۆک کۆماری هەڵبژێردراوە.

ناوبراولە وتووێژێکی تەلەفیزیۆنی دا لە ڕٶژی یەکشەممە وتی: ئەگەر لەگەڵ ڕێبەرانی جیهان قسە بکەن ، بەگشتیی ڕوون وئاشکرایە کە هەڕەشەی حەماس لەلایەن سەرۆک کۆماری هەڵبژێردراو وڕوونکرانەوەی ئەم مەسەلە کە " جەهەندەمێک ڕوودەدات" بەشێک لەهۆی پێشکەوتنی ئێمە لە وتووێژەکانی ئازادکردنی دیلەکانە.

ونس وتیشی: هیوادارین کە ڕێککەوتنێک لە کۆتایی حکومەتی باێدن ، ڕەنگە لە یەک دوو ڕۆژی کۆتایی بەرهەم بێت. بەڵام هەر ڕێککەوتنێک لە هەرکات وزەمەنێک دا ئەنجام بێت، بەم هۆیەوەیە کە کەسانێک لە دەرنجامی دەس نەکەوتنی سەرکەوتن بۆ حەماس دەترسن.

جێگری ترامپ لەبەشێکی تر لەقسەکانی دا لەبارەی ئیدعای ترامپ بۆ دەسبەسەرداگرتنی گرینلەند وتی: ناچارنین لە هێزی سەربازی کەڵک وەرگرین، کارێک کە هەمیشە خەڵک سەرنجی نادەنێ ئەمەیە کە ئێمە هەرئێستاکە لە گرینلەند هێزی سەربازیمان هەیە . بە بانگەشەی ونس ، ئەمە تەنیا ترامپ نیە کەلەبارەی دەستبەسەرداگرتن قسەدەکات، بەڵکو گرینلەند بۆخۆی خوازیاری سەربەخۆیی لە دانیمارک دایە.

 

سەرپەیڤ