هەژاری بەربڵاو لە ئینگلیز -توندوتیژی و دزی کردن لە فرۆشگەکان بەرزترین ئاستی تۆمارکرد
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i435395-هەژاری_بەربڵاو_لە_ئینگلیز_توندوتیژی_و_دزی_کردن_لە_فرۆشگەکان_بەرزترین_ئاستی_تۆمارکرد
بەرزبوونەوەی بەرچاوی هەژاری و قەیرانی ئابووری لە بەریتانیا بووەتە هۆی زیادبوونی بێ وێنەی دزی کردن لە فرۆشگەکان لەو وڵاتە.
(last modified 2026-02-24T13:12:24+00:00 )
کانونی دوھەم 30, 2025 13:03 Asia/Tehran
  • هەژاری بەربڵاو لە ئینگلیز -توندوتیژی و دزی کردن لە فرۆشگەکان بەرزترین ئاستی تۆمارکرد

بەرزبوونەوەی بەرچاوی هەژاری و قەیرانی ئابووری لە بەریتانیا بووەتە هۆی زیادبوونی بێ وێنەی دزی کردن لە فرۆشگەکان لەو وڵاتە.

بەرزبوونەوەی دزینی دوکان و  پەلامارکردنە سەر  فەرمانبەرانی فروشگەکان لە بەریتانیا گەیشتە بەرزترین ئاستی خۆی لەم چەند ساڵەی دواییدا. ئەم قەیرانە  نیشاندەری  خراپتربوونی دۆخی کۆمەڵایەتی بەریتانیایە، لەگەڵ پەرەسەندنی نیگەرانییەکان سەبارەت بە ئاسایشی گشتی و  بێ کاریگەریی سیاسەتەکانی حکومەت لە ڕووبەڕووبوونەوەی هەژاریدا.  یەکێتی فرۆشتنی تاکەکەسی بەریتانی بڵاویکردەوە، لە ماوەی ١٢ مانگی ڕابردوودا بە بەهای زیاتر لە ٢.٢ ملیار پوند کاڵا لە فرۆشگاکانی وڵاتەکە دزراوە. بەگوێرەی ئامارەکان، لە ساڵی ٢٠٢٤دا  ڕوژانە زیاتر لە دوو هەزار حاڵەتی توندوتیژی بەرامبەر بە  فەرمانبەرانی فرۆشگاکان لە بەریتانیا تۆمارکراوە، کە بە بەراورد بە ساڵی پێشوو زیاتر لە  سەتا پەنجا زیادیکردووە