دەسپێکی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان لە هەندێک وڵاتی ئیسلامی
ئادار 01, 2025 20:44 Asia/Tehran
ئەمڕۆ یەکەم ڕۆژی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان بوو لە هەندێک لە وڵاتانی جیهان
. لە هەندێک لە وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی، ئەمڕۆ شەممە، یەکەم ڕۆژی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان بوو. لە ژمارەیەک وڵاتی عەرەبی و ئیسلامی، لەوانە عەرەبستان، میسر، قەتەر، ئیمارات، بەحرەین، کوەیت، عومان، یەمەن، مەغریب، فەلەستین، سوریا، تونس، مۆریتانیا، ئەندونزیا و مالیزیا، ئەمڕۆ شەممە، یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز بوو. لە ژمارەیەک وڵاتی دیکەی عەرەبی و ئیسلامی لەوانە ئێران، سبەی یەکشەممە یەکەم ڕۆژی مانگی پیرۆزس ڕەمەزان بوو . هەروەها ئایەتوڵڵا سیستانی مەرجەعی شیعەکانی عێراق و ئەنجومەنی باڵای شیعەکان لە لوبنان ڕۆژی یەکشەممەیان وەک یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز ڕاگەیاند.