May 23, 2025 15:08 Asia/Tehran
  • کۆمیساریای باڵای ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕێزی گرت لە خزمەتەکانی ئێران بۆ پەنابەران

کۆمیساریای باڵای ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە کاروباری پەنابەران ، لە خزمەتەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە بواری سەلامەت، ڕاهێنان و کاروپیشە دان بە پەنابەران ڕێزی گرت .

" فیلیپۆگراندی" لە دیدارلەگەڵ محەممەد ڕەزا زەفرقەندی وەزیری تەندروستی ئێران کە بۆ بەشداری کردن لە کۆگەی گشتیی ڕێکخراوی جیهانی تەندروستی چووە بۆ ژنێف ، بەڕێز گرتن لە خزمەتە زۆرباشەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بە پەنابەران لە بەشە جۆربەجۆرەکانی تەندروستی ، سەلامەت ، ڕاهێنان وکاروپیشە دان بە پەنابەران وتی: ئەم خزمەتە بە بایخانەی ئێڕان سەرباری بایکۆتەکان وبڕیک کێشە وگرفتی ئابووری، زۆر بە باێخ وجیی ڕێزە. 

وەزیری تەندروستی ئێران یش لەم دیدارەدا جەختی کرد: پاڕاستنی سەلامەتی پەنابەران بەرپرسایەتێکی نێودەوڵەتیە کە هەڵبەت نابێ تەنیا به ئه ستوی وڵاتی میواندار بیت. ناوبراو وتی: دەبێ ڕەوشی باشی ماڵیی وئۆپراسیۆنی لە ئاستی جیهان بۆ وڵاتانی میوانداری پەنابەران بەتایبەت ئێران ، گەڵاڵەڕێژی وبەهێزبکرێت.

کۆمیساریای باڵای ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە کاروباری پەنابەران بڕیارە لە داهاتووی نزیک سەفەر دانی تاران بکات  . 

سەرپەیڤ