ڕێپێوانی بە کۆمەڵ لە ئاتێن ، بۆ کۆتایی دان بە قەڵاچۆی خەڵکی غەزە
May 31, 2025 14:07 Asia/Tehran
ئاتێنی پێتەختی یونان شایەتی خۆپیشاندانێکی بەربڵاو بوو بە درێژایی 2 و نیو کیلومەتر بەرەو باڵوێزخانەی ڕژێمی زایۆنی بە مەبەستی نەیاریەتی لە گەڵ شەڕ لە کەرتی غەزە
لەو خۆپیشاندانەدا کە لە ناوەندی ئاتنی پێتەختی یونان بەرەو باڵوێزخانەی ڕژێمی زایونی دەسپێکرا هەزاران کەس لە دۆستان و لاگرانی فەلەستین بە دانی دروشمی ئیدانەکردنی دەستدرێژکاری بۆ سەر فەلەستین، پشتیوانیان لە مافی ئازادی و سەربەخۆیی گەلی فەلەستین کرد. باڵوێزی فەلەستین لە یۆنان سوپاسی خۆپیشاندەرانی کرد بۆ پشتیوانیان لە گەلی فەلەستین و دژایەتی کردنی سیاسەتی سەرکوتکارانەی زایۆنیستەکان کرد و وتی: ئێمە پێکەوە و بە ئیرادەیەکی پتەو و بەردەوام بەر دەگرین بەم دەستدرێژییە دڕندانەیە .