مادورۆ: جیهان خەریکە شەڕێکی جیهانی ڕاستینە بەخۆیەوە دەبینێت
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i440118-مادورۆ_جیهان_خەریکە_شەڕێکی_جیهانی_ڕاستینە_بەخۆیەوە_دەبینێت
سەرۆک کۆماری ڤەنیزوئیلا، ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنیی تۆمەتبار کرد بە زاڵێتیخوازی و جینۆساید.
(last modified 2025-07-15T11:51:16+00:00 )
ته‌مووز 15, 2025 12:20 Asia/Tehran
  • مادورۆ: جیهان خەریکە شەڕێکی جیهانی ڕاستینە بەخۆیەوە دەبینێت

سەرۆک کۆماری ڤەنیزوئیلا، ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنیی تۆمەتبار کرد بە زاڵێتیخوازی و جینۆساید.

نیکۆلاس مادۆرۆ خوازیاری بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی گەورەی ئاشتیی جیهانی بوو و وتوویەتی کە ئامانجی لەم پێشنیازە پێشگرتنە لە تەشەنەسەندنی شەڕی جیهانی ئێستا لەسەر گۆی زەویدا، لە کاتێکدا ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنی ناچنە ژێر باری ڕێککەوتن بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕ و پێکدادانی چەکدارانە.

مادۆرۆ وتوویەتی: ئاشتی بە ئامریکا و بە ڕژێمی زایۆنی نایەتەدی؛ بەڵکو ئەو وڵاتانە دەیهێننە دی کە پێویستیان پێیەتی و دەیانەوێت. ناوبراو بە ئاماژەی بەوەی کە کۆمەڵکوژیی گەلی فەلەستین لەلایەن ڕژێمی زایۆنییەوە وەک بەڵگەیەکی سەلمێنەری نیازی زاڵبوونیانە بەسەر جیهان و ملکەچکردنی گەلان، وتیشی: درەنگ یان زوو سەرکەوتنی حەق و راستی و گەلی فەلەستین بەسەر نازییەکان و زایۆنییە جەنایەتکارەکان دەبینین کە بە بێسزادران ئەوەی جەنایەت بێ دەیکەن.