ئه‌یلوول 26, 2025 17:16 Asia/Tehran
  • کۆبوونەوەی کۆڕبەندی جیهانیی ئەتۆم لە مۆسکۆ

کۆبوونەوەی کۆڕبەندی جیهانیی ئەتۆم بە ئامادەبوونی "ڤلادیمیر پوتین"ی سەرۆک کۆماری ڕووسیاو سەرۆک شاندە دەرەوەییەکان لەوان "محەممەد ئیسلامی" سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمیی ئێران لە مۆسکۆ بەڕێوە چوو.

کۆبوونەوەی کۆڕبەندی جیهانیی ئەتۆم پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ وەک بەشێک لە ڕووداوەکانی "حەوتەی جیهانیی ئەتۆم"(WAW) و بەبۆنەی هەشتایەمین ساڵوەگەڕی دامەزرانی پیشەسازیی ناڤۆکی لە ڕووسیا بەڕێوە چوو. محەممەد ئیسلامی سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمیی ئێران لەو دانیشتەندا وتی: دوژمنیی ڕۆژاوا لەگەڵ پیشەسازیی ئاشتیانەی ناڤۆکیی ئێران، ریشەی مێژوویی هەیەو ئەو زەخت و گوشارانە لە زیاتر لە پەنجا ساڵی ڕابردوو-وە دەس پێ بووە. ئیسلامی بەئاماژە بەوەی کە بەرنامەی ناڤۆکیی ئێران تەواو شەفاف و ئاشتیانەیە، وتی: ئەمریکاو رۆژاوا ناتوانن گەلی ئێران لەپێناو بەرژەوەندیی خۆخوازانەیان بەچۆک دابێنن. سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمیی ئێران لە پەراوێزی ئەو کۆبوونەوەدا، لەگەڵ ڤلادیمیر پوتین، سەرۆک کۆماری ڕووسیاو ڕافائێل گرۆسی بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ئەتۆمیش دیداری کرد. ڕێککەوتننامەی کارگێڕیی چێکرانی چوار هێزگەی ئەتۆمیی تازە لەنێوان کۆمپانیان ئێرانی و ڕووسییەکانیش بەبڕی ٢٥ملیارد دۆلار، واژۆ کرا. هەروەها لەئاراستەی بەهێزکرانی هاوکارییە دوو قۆڵییەکانی ئێران و ڕووسیا، سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمیی ئێران لەگەڵ وەزیری وزەی ڕووسیا دیداری کردو لەبارەی پەرەی هاریکارییەکان بەتایبەت لەبواری وزەی ئەتۆمیداو هەروەها پرۆسەی چالاکییەکانی کۆمیسیۆنی هاوبەشی ئابووریی دوو وڵات وتووێژیان کرد.

 

سەرپەیڤ