پەرەی هەڵاواردن و توند و تیژی دژی موسوڵمانەکان لە ئینگلیز
تشرینی یهکهم 09, 2025 18:15 Asia/Tehran
ئامارەکانی وەزارەتی ناوخۆی ئینگلیز دەریدەخەن توند و تیژی دژی موسولمانەکان لەو وڵاتە ڕوولە پەرە سەندنە .
لە کاتێکدا لەم دواییانەدا مزگەوتێک لە ئینگلیز ئاگری تێبەردرا، وەزارەتی ناوخۆی ئینگلیز لە دوایین ڕاپۆرتی ساڵانەی خۆیدا ڕایگەیاند، تاوان و توندوتیژی لەو وڵاتە بە بەراورد بە ساڵی ڕابردوو توندتر بووە و لە هەمان کاتدا توندوتیژی دژی پەیڕەوانی ئایینەکان، لەنێویاندا دژی موسڵمانان، لەو وڵاتەدا زیادی کردووە و گەیشتووەتە حەوت هەزار و 164 حاڵەت. بەگوێرەی ڕاپۆرتی وەزارەتی ناوخۆی ئینگلیز ، هێرشەکان بۆ سەر موسڵمانان لەو وڵاتە لە ساڵی ڕابردوودا لە دوو هەزار و 690 حاڵەتەوە بۆ سێ هەزار و 199 حاڵەت زیادیکردووە، ئەمەش بەو مانایەیە کە توندوتیژی دژی موسڵمانان لە ئینگلیز نزیکەی لەسەدا نۆزدە زیادیکردووە.