دەرکردنی چوار هەزار فەرمانبەری ئەمریکایی تەنیا لە یەک ڕۆژدا
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i442185-دەرکردنی_چوار_هەزار_فەرمانبەری_ئەمریکایی_تەنیا_لە_یەک_ڕۆژدا
چوار هەزار فەرمانبەری ئەمریکایی لە ماوەی تەنیا یەک ڕۆژدا وەک بەشێک لە هەوڵی بەربڵاوی حکوومەت بۆ گۆڕینی داڕشت لەسەر کارەکەیان دەرکراون.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 12, 2025 15:15 Asia/Tehran
  • دەرکردنی چوار هەزار فەرمانبەری ئەمریکایی تەنیا لە یەک ڕۆژدا

چوار هەزار فەرمانبەری ئەمریکایی لە ماوەی تەنیا یەک ڕۆژدا وەک بەشێک لە هەوڵی بەربڵاوی حکوومەت بۆ گۆڕینی داڕشت لەسەر کارەکەیان دەرکراون.

داخرانی حکوومەتی فێدراڵ کە لە دەستپێکی ئەم مانگەوە دەستی پێ بووە، ڕۆژ لە دوای ڕۆژ ڕەهەندی بەربڵاوتر دەگرێتە خۆ و دواهاتە ئابووری و کۆمەڵایەتییەکانی لە سەرانسەری ئەم وڵاتەدا ڕۆژ بە ڕۆژ زیاتر دەردەکەوێ و هەست پێدەکرێت.  ئەم داخرانە کە دەسکەوتی چەقبەستوویی نێوان کۆنگرێس و حکوومەتی دۆناڵد ترەمپە لەسەر پەسەنکردنی بودجەی ساڵی دراوی تازە، ئێستا بۆتە قەیرانێکی ڕاستینە بۆ کرێکاران، بەکارهێنەران و موسافیرانی ئەمریکایی. "ڕاسێڵ ڤۆوت" بەرپرسی نووسینگەی بەڕێوبەرایەتی و بودجەی حکوومەتی ئەمریکا وتویەتی کە وە دەرنان و کەم کردنەوەی فەرمانبەران دەست پێبووە. ناوبراو وردیاتی زیاتری سەبارەت بە هەژماری ئەو فەرمانبەر و کرێکارانەی نەخستۆتە بەر دەست کە وشداری دەرکرانیان پێدراوە.