تشرینی یه‌که‌م 22, 2025 16:55 Asia/Tehran
  • بڕیاری دیوانی لاهە لە سزادانی زایۆنییەکان: ئانڕوا بێلایەنی بن پێ نەکرد

دیوانی نێونەتەوەیی دادەوانیی، بڕیارێکی دیکەی بۆ سزادانی رژێمی زایۆنیستی لە پەیوەندیی لەگەڵ پێش گرتن بە هاتنی یارمەتییە مرۆییەکان بۆ غەززە دەرکردو ڕایگەیاند: ئانڕوا بێلایەنیی بن پێ نەکرد.

دیوانی نێونەتەوەیی دادەوانی، ڕوانگەی ڕاوێژکارانەی خۆی سەبارەت بە "ئەرکمەندیی رژێمی زایۆنی لەحاند ئامادەبوون و چالاکیی نەتەوە یەکگرتووەکان و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکانی دیکەو دەوڵەتانی سێیەم لە سەرزەوینە فەلەستینیەکان" ڕاگەیاند.

بەپێی بڕیاری دەرکراوی دیوانی نێونەتەوەیی دادەوانی، ڕێگریی داگیرکەرانی زایۆنی لە سەپاندنی گەمارۆ بەسەر غەززەداو پێش گرتن بە هاتنی یارمەتییە مرۆییەکان بۆ کەرتی غەززە، دژ بە یاساوڕێسا نێودەوڵەتییەکانەو ئەو رژێمە ناتوانێ درێژە بەو کردە دژە مرۆییەی بدا.

سەرپەیڤ