وشداری نەتەوە یەکگرتووەکان لەحاند قاتوقڕی لە دوو شاری سوودان
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i442610-وشداری_نەتەوە_یەکگرتووەکان_لەحاند_قاتوقڕی_لە_دوو_شاری_سوودان
بەپێی ڕاپۆرتەکانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، شارە گەمارۆدراوەکانی فاشر و کادوگلی تووشی قاتوقڕیێکی یەکجار توند و نالەبار بوونەتەوە، کە لانیکەم تا ساڵی 2026 دەخایەنێت.
(last modified 2025-11-04T12:07:31+00:00 )
تشرینی دووه‌م 04, 2025 14:18 Asia/Tehran
  • وشداری نەتەوە یەکگرتووەکان لەحاند قاتوقڕی لە دوو شاری سوودان

بەپێی ڕاپۆرتەکانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، شارە گەمارۆدراوەکانی فاشر و کادوگلی تووشی قاتوقڕیێکی یەکجار توند و نالەبار بوونەتەوە، کە لانیکەم تا ساڵی 2026 دەخایەنێت.

لە ڕاپۆرتەکەی نەتەوە یەکگرتووەکاندا هاتووە کە ٢٠ ناوچەی دیکە لە زۆنی گەورەی دارفوور و هەروەها زۆنی گەورەی کۆردۆفان لە مەترسی تووشبوون بە قاتوقڕیدان. نەتەوە یەکگرتووەکان هەروەها ڕایگەیاندووە کە گۆڕدرانی شێوەی دەسەڵات و بەڕێوەبەرایەتیی شاری فاشر لە ٢٦ی ئۆکتۆبەرەوە بۆتە هۆی تەشەنەی ئێش و ئازارێکی بەربڵاوی مرۆیی و ئاوارەبوونی زۆربەی حەشیمەتی ئەم شارە و هەڵاتنیان بەرەو شارۆچکەی تەویلە و ناوچەکانی دیکەی دراوسێیان، و هەر ئەمەش بووە هۆی ئەوەی کە لە فاشر و ناوچەکانی دەڤەری ئەم شارە یارمەتیی مرۆڤدۆستانە زۆر کەم ببێتەوە و  لە هەندێ ناوچەدا هەر لەبەردەستدا نەمێنێ.