کانونی یه‌که‌م 09, 2025 16:54 Asia/Tehran
  • پەردەلادانی ڤەنزوێلا لە پلانی نوێی بەرگریی خۆی لە ژێر هەڕەشە و گوڕەشەی ئەمریکادا

سەرۆک کۆماری ڤەنزوێلا ڕایگەیاند کە ئەم وڵاتە پلانێکی نوێی بۆ بەرگری لە دەستدایە.

نیکۆلاس مادۆرۆ وتی: جموجۆڵە سەربازییەکانی ئەمریکا لە دەریای کارائیب مەترسییە لە سەر ڤەنزوێلا و ئەم پێشهاتانەش یەکێکە لە هاندەرە سەرەکییەکانی وڵاتەکەی بۆ پەرەپێدانی سەرمایەنانەوە لە بەشی بەرەڤانیدا. بەم شێوەیە ڤەنزوێلا بەنیازە توانای بەرگریی خۆی لە چوارچێوەی ئاسۆیەکدا بەهێز بکات کە بە "پلانەکەی ٢٠٢٦" ناوی دەبات.هەروەها ڤلادیمێر پادرینۆ لۆپێز، وەزیری بەرگریی ڤەنزوێلا ڕایگەیاند: هێزی دەریایی ڤەنزوێلا ڕۆژ لەدوای ڕۆژ ئامادەیی و وریایی خۆی زیاتر دەکات و ئامادەی بەرپەرچدانەوەی هەر هێرشێکە کە ڕەنگە بکرێتە سەر وڵاتەکەمان.

سەرپەیڤ