مادورۆ: ساڵی ٢٠٢٥ ساڵی سەرکەوتنە بۆ ڤەنزوێلا
کانونی یهکهم 30, 2025 20:46 Asia/Tehran
سەرۆک کۆماری ڤەنزوێلا ساڵی ٢٠٢٥ی بە ساڵی سەرکەوتنی تەواو بەسەر پیلانەکانی ئاژاوەگێڕیی دژی وڵاتەکەی وەسف کرد.
نیکۆلاس مادۆرۆ جەختی کرد کە حکومەتەکەی نییە لە ژێر کاریگەریی لۆبیەکانی نەوت و بلیمەتانی دارایی بیانیدا و تەنیا لەسەر بنەمای بەرژەوەندیی نیشتمانی و پشتبەستن بە پشتیوانی جەماوەری، بڕیارەکانی دەدات. مادۆرۆ بە ئاماژە بە پووچەڵکردنەوەی پیلانگێڕی و هەڕەشەکانی دژی سەقامگیری ڤەنزوێلا لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوودا، یەکگرتوویی خەڵک، سوپا و پۆلیسی بە فەکتەری سەرەکیی پاراستنی سەروەریی نیشتمانی لە وڵاتەکەیدا ناوبرد. ناوبراو پێیشیداگرت لەسەر سەربەخۆیی سیاسی، دوکتورینی بەرەڤانیی خۆجێیی و ماک و شوناسی بەرگریکارانە و مرۆیی هێزە چەکدارەکانی ئەم وڵاتە.