خۆپیشاندان دژ بە لەشکرکێشیی ئەمریکا بۆ سەر ڤەنزوێلا
لە ئینگلیز، خۆپیشاندان بەڕێوەچوو، بۆ ناڕەزایی دەربڕین بەرامبەر بە لەشکرکێشیی ڕژێمی ئەمریکا بۆ سەر ڤەنزوێلا.
چین و توێژە جیاجیاکانی خەڵکی لەندەن بە گردبوونەوە لەبەردەم بینای نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا، ناڕەزایەتیان دەربڕی بەرامبەر بە لەشکرکێشیی ئەمریکا بۆ سەر ڤەنزوێلا و تووڕەیی خۆیان دەربڕی لە سیاسەتی شەڕخوازانەی ڕژێمی ئەمریکا و پێوەرە دووفاقییەکانی حکوومەتی ئینگلیز لە هەڵوێستە سیاسییەکانیدا. خۆپیشاندەران بە هەڵگرتنی ئاڵای ڤەنزوێلا و وتنەوەی دروشمی "بژی ڤەنزوێلا و نەمان بۆ ئیمپریالیزمی ئەمریکا" و "کوشتن و خوێنڕشتن بۆ نەوت ڕابگرن"، ئەو کارەی سەرۆکی ئەمریکایان بە ڕفاندنی ئاشکرا و پێشێلکردنی هەموو یاسا و ڕێسا نێودەوڵەتییەکان زانی و خوازیاری ئازادکرانی خێرای نیکۆلاس مادۆرۆی سەرۆک کۆماری یاسایی ڤەنزوێلا و هاوژینەکەی کرد.لە بەرازیلیش کۆمەڵێک خۆپیشاندەر لە کاردانەوە بەو کارەی ئەمریکا لە بەردەم کونسوڵخانەی ئەمریکا کۆبوونەوە و ئاڵای ئەمریکایان ئاور تێبەردا.