وەرزێرانی ئوروپایی ناڕەزایەتییان دەربڕی بەرامبەر ڕێککەوتنی مێرکوسور
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i443860-وەرزێرانی_ئوروپایی_ناڕەزایەتییان_دەربڕی_بەرامبەر_ڕێککەوتنی_مێرکوسور
وەرزێران لە چەند وڵاتی ئوروپایی خۆپێشاندانیان کردو بە تراکتۆرەکانیان، شەقام و جاددە و تێپەڕگە گرینگەکانیان داخست.
(last modified 2026-01-09T10:57:10+00:00 )
کانونی دوھەم 09, 2026 13:23 Asia/Tehran
  • وەرزێرانی ئوروپایی ناڕەزایەتییان دەربڕی بەرامبەر ڕێککەوتنی مێرکوسور

وەرزێران لە چەند وڵاتی ئوروپایی خۆپێشاندانیان کردو بە تراکتۆرەکانیان، شەقام و جاددە و تێپەڕگە گرینگەکانیان داخست.

ئەو خۆپێشاندانانە لەکاتێکدا بەڕێوەچوو کە یەکێتی ئوروپا بۆ بڕیاردان لەبارەی ڕێککەوتننامەی تیجارەتی ئازاد لەگەڵ وڵاتانی "مێرکوسور" بریتی لە؛ بەرازیل، ئەرژەنتین، ئۆرۆگۆئە، پاراگۆئەو بولیڤی ئامادە دەبێ.

وەرزێران لە یونان، بەلژیک، ئیسپانیاو فەڕانسە لە شارە جۆربەجۆرەکان بە تراکتۆرەکانیان خۆپێشاندانیان کرد و ڕێگاکانیان داخست.

لە فەڕانسەش وەرزێرانی ناڕازیی بە تراکتۆرەکانیان چوونە پاریس و لەنزیک تاوەری ئیفل گردبوونەوە.