تەشەنەی کێشە و ناکۆکیی نێوان لۆلا داسیلڤا و ترەمپ
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i445806-تەشەنەی_کێشە_و_ناکۆکیی_نێوان_لۆلا_داسیلڤا_و_ترەمپ
ئەمریکا لە درێژەی تەشەنەی کێشە و ناکۆکیی دیپلۆماتیکی لەگەڵ برازیل، ڤیزەی باڵیۆزی ئەم وڵاتەی لە واشنتۆن هەڵوەشاندەوە.
(last modified 2026-08-05T15:26:49+00:00 )
ئاب 05, 2026 18:51 Asia/Tehran
  • تەشەنەی کێشە و ناکۆکیی نێوان لۆلا داسیلڤا و ترەمپ

ئەمریکا لە درێژەی تەشەنەی کێشە و ناکۆکیی دیپلۆماتیکی لەگەڵ برازیل، ڤیزەی باڵیۆزی ئەم وڵاتەی لە واشنتۆن هەڵوەشاندەوە.

ئاژانسی ئاسۆشێتدپرێس بڵاویکردەوە، ئەو هەنگاوەی ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ لە وەڵامی خۆبواردنی برازیل لە دەرکردنی ڤیزە بۆ دوو دیپلۆماتکاری ئەمریکایی و هەروەها دواخستنی پرۆسەی پەسەندکردنی باڵیۆزی پێشنیارکراوی ئەمریکا لە برازیلیا بووە.  وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئەو بڕیارەی بە هەنگاوێکی بەرپەرچدەرانە وەسف کردووە و ڕایگەیاندووە کە بێتوو باڵوێزی پێشنیارکراوی واشینتۆن لەلایەن برازیلەوە قبووڵ بکرێ، ئەوا دەکرێت ئەو بڕیارە بە خێرایی هەڵبوەشێتەوە. تەشەنەی ئەم کێشە و ناکۆکییانە لەکاتێکدایە کە برازیل لە سەروبەندی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماریدایە. هەروەها کێشە و ناکۆکیی سیاسی و ئابووریی نێوان ئەم دوو وڵاتەیش لە ماوەی چەند هەفتەی ڕابردوودا بە هۆی سەپێندرانی باجی گومرکیی نوێی ئەمریکا بەسەر کاڵا و شتومەکی برازیلی زیاتر بووە.