ترەمپ: ئەوانەی هەواڵی کەمبوونی چەکەمەنی بڵاو دەکەنەوە، سزا دەدرێن
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i445814-ترەمپ_ئەوانەی_هەواڵی_کەمبوونی_چەکەمەنی_بڵاو_دەکەنەوە_سزا_دەدرێن
سەرۆک کۆماری ئەمریکا ، وێڕای ڕەت کردنەوەی ڕاپۆر وهەواڵی هاوپێوەند بە کەمبوونی یەدەگ و پاشەکەوتی چەکئامێریی ویلایەتە یەکگرتووەکان، ڕایگەیاند کە ئەو کەسانەی ئەو زانیاریانە بڵاو دەکەنەوە، لەلایەن دەم و دەزگە دادەوانییەکانەوە پێوشوێن دەگیرێن و سزای خرانەزیندانی درێژماوەیان بەسەردا دەسەپێندرێ.
(last modified 2026-08-06T14:04:39+00:00 )
ئاب 06, 2026 17:33 Asia/Tehran
  • ترەمپ: ئەوانەی هەواڵی کەمبوونی چەکەمەنی بڵاو دەکەنەوە، سزا دەدرێن

سەرۆک کۆماری ئەمریکا ، وێڕای ڕەت کردنەوەی ڕاپۆر وهەواڵی هاوپێوەند بە کەمبوونی یەدەگ و پاشەکەوتی چەکئامێریی ویلایەتە یەکگرتووەکان، ڕایگەیاند کە ئەو کەسانەی ئەو زانیاریانە بڵاو دەکەنەوە، لەلایەن دەم و دەزگە دادەوانییەکانەوە پێوشوێن دەگیرێن و سزای خرانەزیندانی درێژماوەیان بەسەردا دەسەپێندرێ.

دۆناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە کاردانەوە بە قسەوباسی ئەم دواییە سەبارەت بە دۆخی پاشەکەوت و کۆگای چەکەمەنیی ئەمریکا، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی خۆیدا نووسی: "ئەمریکا بڕێکی زۆر تەقەمەنی هەیە، بەتایبەتی جۆرێکی دیاریکراو. جگە لەوە، هەرکات پێویست بکا، قەبارەیەکی زۆری تەقەمەنی و چەکئامێر بەرهەم دەهێنرێ و ڕەوانەی ئەمریکا دەکرێ. کۆمپانیاکانی پیشەسازیی بەرەڤانیش خەریکی دانان و دامەزراندنی زیاترین ژوماری کارگەو هێڵی بەرهەمهێنان لەمێژووی وڵاتەکەمانن".

بەبڕوای شارەزایانی بواری بەرەڤانی، لێدوانەکانی ترەمپ دەتوانێ هاوکات دوو ئامانج پێوشوێن بگرێ: یەکەم، وەڵامدانەوە بە ڕەخنە ناوخۆییەکان سەبارەت بە توانای سەربازیی ئەمریکاو دووەم، ترساندن و تۆقاندنی کارمەند و فەرمانبەرانی حکومەت و لەقاودەرانی شیمانەیی لە سەروبەندی بەڕێوەچوونی ململانێکانی هەڵبژاردنی داهاتوو.