گەڵاڵەی ئەمریکا بۆ پیلانگێڕی لە سنوورە هاوبەشەکانی ئێراق و سووریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i341292-گەڵاڵەی_ئەمریکا_بۆ_پیلانگێڕی_لە_سنوورە_هاوبەشەکانی_ئێراق_و_سووریا
بزووتنەوەی "نوجەبا"ی ئێراق باسی گەڵاڵەیەکی نوێی ئەمریکای کرد بۆ خۆبواردنی هێزەکانی حەشدی شەعبی لە سنوورەکانی ئێراق لەگەڵ سووریاو ڕایگەیاند : ئامانج لەم کارە هێنانەوەی تیرۆریستانە بو ئێراق.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 06, 2018 05:32 Asia/Tehran
  • گەڵاڵەی ئەمریکا بۆ پیلانگێڕی لە سنوورە هاوبەشەکانی ئێراق و سووریا

بزووتنەوەی "نوجەبا"ی ئێراق باسی گەڵاڵەیەکی نوێی ئەمریکای کرد بۆ خۆبواردنی هێزەکانی حەشدی شەعبی لە سنوورەکانی ئێراق لەگەڵ سووریاو ڕایگەیاند : ئامانج لەم کارە هێنانەوەی تیرۆریستانە بو ئێراق.

بەپێی ڕاپورتی ڕۆژی سێ شەممەی هەواڵدەریی فارس بزووتنەوەی نوجەبای  ئێراق وتیشی: سەنەد وبەڵگە لە بەردەست دایە کە نیشان دەدات هێزی ئەمریکی بەنیازی هێنانی چەکداران لە سوریاوە  بۆ نێو خاکی ئێراقن.

هاوکات هاشم  مووسەوی  بەرپرسێکی  بزووتنەوەی نوجەبا وتی: ئەمریکا گەڵاڵەیەکی لەبەردەست دایە کە ئامانجەکەی  نانەوەی بشێوی لە ئێراق و هاتنی چەکداران لە سوریا بو نێو خاکی ئێراقە.

کۆتایی مانگی  مەی  ساڵی 2017  حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی ئێراق  باسی  داڕێژرانی گەڵاڵەیەکی کرد بە هەماهەنگی هێزی حەشدی شەعبی  بۆ دابین کردنی سنوورەکان لەگەڵ سوریا و دووری کردن لە تیرۆریستانی داعش لە سنوورەکانی ئێراق .

دەوڵەتی ئێراق بیست و یەکەمی مارسی  2017  ، کۆتایی ئامادەبوونی سەربازییانەی تاقمی تیرۆریستیی داعشی  ڕاگەیاند.