هەوڵدانی ئەمریکییەکان بۆ درێژکردنەوەی مانەوەیان لە ئێراق و سووریا
وتەبێژی باڵای هێزە چەکدارەکانی ئێران، وتی: ئەمریکییەکان ڕوویان کردۆتە شێوازگەلی مەترسیدار بۆ ئامادەبوون لە عێراق و سووریا.
بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی مێهر، سەرتیپ "ئەبولفەزل شکارچی" لە وتووێژێکدا بەئاماژە بە لەنگەرخستنی کەشتیەکی ئەمریکی هەڵگری ماددە شیمیاییەکان لە لێوارەکانی یەک لەوڵاتانی ناوچەی کەنداوی فارس، وتی: ئەو کەشتیە لەم بەینەدا بە ئێسکۆرتی پاپۆڕشکێنێکی ئەمریکی هاتووەتە ناوچەکە.
وتەبێژی باڵای هێزە چەکدارەکانی ئێران، وتی: تاووتوێی پێشینەی کەشتی ئەمریکی Cape Ray واپێشان ئەدا کە ئەو کەشتیە لە لێوارەکانی ناوچەگەلێکی عێراق و سووریا ئامادەبووە کە ئەمریکییەکان تائێستا بەبیانووی کەڵک وەرگیران لە چەکی شیمیایی ، کردەی سەربازیان تێیاندا ئەنجام داوە.
سەرتیپ شکارچی، بەئاماژە بەوەی کە گەمیی ئەمریکی هەڵگری ماددە شیمیاییەکان بەمەبەستی گواستنەوەی ئەو ماددانە بۆ بەشگەلێکی عێراق و سووریا هاتووەتە ناوچە، وشداریی دا لەمەڕ شوێنهاتە شیمانەییەکانی کردەی ئەمریکییەکان و وتی: ئەمریکییەکان پاش شکستی بەردەوامیان لە هەمبەر بەرەی خۆڕاگریی، ئێستا ڕوویان کردۆتە شێوازگەلی مەترسیدار بۆ درێژەی مانەوەیان لە عێراق و سووریا هەتا ئامادەبوونی ناڕەوای خۆیان لەناوچەدا پاسا بدەنەوە.
ئەوە لەکاتێکدایە کە بەرلەوە ئەمریکییەکان وهاوپەیمانە ناوچەییەکانیان لە بانگەشەو ئیدیعاگەلێکدا کە قەت نەسەلمێندرا، دەوڵەتی "بەشار ئەسەد"یان بەئەنجامدانی پەلاماری شیمیایی بۆسەر شاری دوما لە غوتەی ڕۆژهەڵاتیی ئەو وڵاتە تۆمەتبار کردبوو.
بەقسەی وتەبێژی باڵای هێزە چەکدارەکانی ئێران، زانیاریی ورد سەبارەت بە ئەو کەشتیە ئەمریکییە بۆ وێنە، ژماری سەرنشین و ماددەی شیمیاییەک کەهەڵگریەتی، لەدەست دایە کە لەداهاتووی نزیکدا وردییات و ئامانجەکانی ئەو کەشتییە ئەمریکییە بڵاو دەکرێتەوە.