تاووتوێی بارودۆخی پاش چوونەدەری ئەمریکا لە سوریا لە ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانیی عێراقدا
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i354739-تاووتوێی_بارودۆخی_پاش_چوونەدەری_ئەمریکا_لە_سوریا_لە_ئەنجومەنی_ئاسایشی_نیشتمانیی_عێراقدا
ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانیی عێراق بە سەرۆکایەتی "عادڵ عەبدولمەهدی" سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتە، بارودۆخی پاش کشانەوەی هێزە ئەمریکییەکان لە سوریاو شوێنهاتە شیمانەییەکانی بەسەر عێراقدای، تاووتوێی کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 24, 2018 04:32 Asia/Tehran
  • تاووتوێی بارودۆخی پاش چوونەدەری ئەمریکا لە سوریا لە ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانیی عێراقدا

ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانیی عێراق بە سەرۆکایەتی "عادڵ عەبدولمەهدی" سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتە، بارودۆخی پاش کشانەوەی هێزە ئەمریکییەکان لە سوریاو شوێنهاتە شیمانەییەکانی بەسەر عێراقدای، تاووتوێی کرد.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیرنا، ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانیی عێراق رۆژی یەکشەممە لەو دانیشتنەدا، هەلومەرجی نوێی پاش چوونەدەری ئەمریکا لە سوریای تاووتوێ کردو بڕیار و پێش بینی پێویستی لەو بارەوە ئەنجامدا .

سەرۆک وەزیرانی عێراقیش لەو دانیشتنەدا وتی: حکومەتی عێراق هەموو هەوڵێک دەدا لەپێناو پاراستنی ئاسایشی وڵاتداو ئامادەیی و پێش بینی پێویست لەهەمبەر هەرچەشنە شوێنهاتی شیمانەیی ئەو بڕیارەی ئەمریکا، ئەنجام دەدا.

عەبدولمەهدی پێی داگرت؛ بە بەهێزکرانی هەوڵی هێزە عێراقییەکان هەرچەشنە کردەی شیمانەیی گرووپە ترۆریستییەکان (بۆ هێرش کردنەسەر عێراق لەڕێی سنورەکانی سوریا) بەرپەرچ دەدەینەوە.

بەڕاگەیێندرانی چوونەدەری لەناکاوی هێزە ئەمریکییەکان لە سوریا، سێناریۆی جیاجیا لەبارەی شوێنهاتەکان ویان بەرنامەی شیمانەیی ئەمریکا یان داعش لە قۆناخی نوێداو کارتێکەرییەکانی لەسەر عێراق ، لە کۆڕ و نێوەندە سیاسی و میدیاییەکانی عێراق هاتووەتە ئاراوە.