سه‌رۆک کۆماری عیراق: پشتگری لە هه‌ر چەشنە چالاکییەکی ئاشتی خوازانە دەکەین، بەڵام پشتی ھیچ بەرەو جەمسەرێک ناگرین
بەرھەم ساڵح سه‌رۆک کۆماری عیراق له کۆبوونەوەی سەرکردەکانی وڵاتانی ئەندامی کۆمکاری عەرەب له تونس رایگه‌یاند: وڵاتەکەی پشتگری لە هه‌ر چەشنە چالاکییەکی ئاشتی خوازانە دەکات، بەڵام پشتی ھیچ بەرەو جەمسەرێک ناگرێت.
بەپێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانی سەحەر بە گێڕانەوە لە ماڵپەڕەکانی ھەرێمی کوردستانەوە، دکتۆربەرھەم ساڵح سه‌رۆک کۆماری عیراق له‌میانی به‌شداری کردنی له کۆبوونەوەی سەرکردەکانی وڵاتانی ئەندامی کۆمکاری عەرەب له تونس رایگه‌یاند: عیراق له ڕیزی پێشەوەی هه‌ر چەشنە چالاکی و هه‌وڵدانێکدا ده‌بێت که ئاشتی و پێشکه‌وتن لە ناوچەکەدا بچەسپێنێ ، بەڵام پشتگری لە ھیچ جه‌مسه‌رێک ناکات.
سه‌رۆک کۆماری عیراق لە لێدوانەکەی دا جەختیشی کرد: ئەو سه‌رکه‌وتنە سه‌ربازییەی بە سەر تاقمی تیرۆریستی داعش دا مسۆگەر کراوە، پێشهاتێکی گرینگ و گه‌وره‌یەو شوێنپەنجەی عێراقب پێوە دیارە.
ھەڵبەت بەڕێزی ھەر لەو پەیوەندییە ستایشی هاوکاریی دۆستان و وڵاتانی دراوسێ و هاوپه‌یمانیی نێوه‌ده‌وڵه‌تیشی کرد کە پشتگرییان لە عێراق کردووە بۆ تۆمار کردنی ئەو سەرکەوتنانەی.
سه‌رۆک کۆماری عیراق جه‌ختیشی له‌سه‌ر ته‌واوکردنی ئه‌و سه‌رکه‌وتنه سه‌ربازییه لە وڵاتەکەی دا کرده‌وه لە ڕێگای ھەوڵی به‌رده‌وام بۆ ریشه‌کێشکردن و کۆتایی هێنان به دیارده‌ی تیرۆر‌و توندوتیژی و له‌ڕه‌گ هه‌ڵکێشانی بیری توندڕه‌وی و ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی شاره رزگارکراوه‌کان و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئاواره‌کان.
به‌رهه‌م ساڵح رایگه‌یاند: په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌کانی عیراق و په‌یوه‌ندیی به‌غدا به وڵاتانی موسڵمانی دراوسێ و بەتایبەت وڵاتە عه‌ره‌بییه‌کان، بنه‌مای کاری هاوبه‌شه له‌گه‌ڵ هه‌موان به‌پێی به‌رژه‌وه‌ندیی هاوبه‌شی گه‌لانی هه‌ردووک لا.
سه‌رۆک کۆماری عیراق ھەڵوێستی نەیارانەی گەل و دەوڵەتی عێراقیشی لە ھەمبەر بڕیاری لکاندنی به‌رزاییه‌کانی جۆلانی سوریا به سەرزەوییە داگیرکراوەکانی ژێر ڕکێفی ڕژێمی زایونیشی ڕاگەیاندو پێی داگرت: بەرزاییەکانی جۆان بەشێکە لەخاکی داگیرکراوی سوریا‌و بڕیاری لکاندنی بە ھەرێمی ژێر دەستەڵاتی ئیسرائیلەوە قەت جێگای قەبووڵ نییە.
به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆک کۆماری عیراق ھەوڵ و چالاکیی ھاوبەشی وڵاتانی عەرەبی لە ئاراستەی کۆتایی هێنان به نه‌هامه‌تییه‌کانی گه‌لی فه‌له‌ستینی بە پێویست زانی و جەختی کرد لە سەر دەستەبەر کردنی مافی زەوت کراوەی گەلی چەوساوەی فه‌له‌ستین ئەویش به دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌ت له‌سه‌ر خاکی خۆیان.
سه‌رۆک کۆماری عیراق راشگه‌یاند که دەوڵەتی به‌غدا له ڕیزی پێشەوەی هه‌ر چەشنە چالاکی و هه‌وڵدانێکدا ده‌بێت که ئاشتی و پێشکه‌وتن لە ناوچەکەدا بچەسپێنێ ، بەڵام لە ململانێ ناوچەییەکاندا پشتگری لە ھیچ لایەن و جه‌مسه‌رێک ناکات.
جێگای ئاماژەیە کۆنگرەی وڵاتانی ئەندامی کۆمکاری عەرەب لە ئێستادا کۆتایی پێ ھاتووەو گرینگ‌ترین ھەنگاوی ئەم کۆنگرەیەش دەرکردنی بەیاننامەیەک بۆ ڕەت کردنەوەی بە فەرمی ناسرانی سەروەریی ڕژێمی زایونی بە سەر بەرزاییەکانی جۆلاندا لە لایەن سەرۆک کۆماری ئەمریکاوە بووە.
لە بەیاننامەکەی سەرکردەکانی وڵاتانی عەرەبی دا هاتووە: بەپێی یاسای نێودەوڵەتی، جۆلان خاکی سوریایە و داگیرکراوە، بڕیارەکەی ترەمپیش لەبارەی بە فەرمی ناسینی سەروەری و دەستەڵاتی ڕژێمی زایونی بە سەر بەرزاییە داگیرکراوەکانی جۆلاندا ھیچ بەهایەکی یاسایی نییەو ڕاستییەکانی جۆلان وەکو بەشێکی داگیرکراوی خاکی سوریا ناگۆڕێت و سەروەریی ئیسرائیل لە خاکی جۆلان رەت دەکەینەوە.