بەغدا ، میوانداری دانیشتنی سێ قۆڵیی عێراق و ئەردەن و میسر
وتەبێژی وەزاڕەتی دەرەوەی عێراق گوتی ، لە دانیشتنی سێ قۆڵیی وەزیرانی دەرەوەی ئەردەن و میسر و عێراق لە بەغدا ، لەسەر کەمکردنەوەی بارگرژیی لە کەنداوی فارس جەخت کرایەوە .
وەزاڕەتی دەرەوەی عێراق رۆژی یەکشەممە میوانداری دانیشتنی سێ قۆڵیی موحەممەد عەلی حەکیم وەزیری دەرەوەی عێراق ، ئیمەن سەفدی وەزیری دەرەوەی ئەردەن و سامح شوکری وەزیری دەرەوەی میسر بوو .
بە پێی راپۆرتی هەواڵدەریی میهر ، ئەحمەد سەحاف وتەبێژی وەزاڕەتی دەرەوەی عێراق گوتی : لە دانیشتنی وەزیرانی دەرەوەی سێ وڵاتە عەرەبەکە لە بارەی رێکارەکانی کەمکردنەوەی بارگرژیی لە کەنداوی فارس ، نەهێشتنی تیرۆریسم و بەهێزکردنی پێوەندیەکانی عێراق و ئەردەن و میسر بیروڕا گۆڕدرایەوە .
وتەبێژی وەزاڕەتی دەرەوەی عێراق بە ئاماژە بەوەی کە بابەتی سەودای سەدە و دۆزی فەلەستین لە بابەتەکانی دیکەی باسکراو لە داینشتنی بەغدا بوو ، گوتی ، وەزیری دەرەوەی عێراق جەختی کردەوە لەسەر بێ لایەنیی عێراق لە ناوچەکەدا .