وەرزێکی نوێ لە پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و لوبنان
شاندێکی باڵای دەوڵەتی عێراق سەردانی بەیروتی پێتەختی لوبنان دەکات.
میدیاکانی عێراق ڕۆژی پێنج شەممە باسی سەردانی شاندێکی باڵای دەوڵەتی عێراق بۆ وڵاتی لوبنانیان کرد.
لەم پەیوەندییەدا سه‌رچاوه‌یه‌کی حکومیی دەوڵەتی عێراقیش جەختی لەوە کردووەتەوە کە، شاندێکی وەزاریی عێراق به‌مه‌به‌ستی پاڵپشتی له حکومه‌تی لوبنان گه‌یشتووه‌ته ئه‌و وڵاته.
وەک باسی دەکرێت ئامانجێ سەردانی ئەو شاندەی عێراق بەشێکی بۆ وتووێژ لە سەر کڕینی نەوتی عێراق دەگەڕێتەوە کە «حسان دیاب» سه‌رۆک وه‌زیرانی لوبنانیش لەم دواییەدا باسی کردووه.
ھەر لەم بارەیەوە سه‌رچاوه‌یه‌ک له حکومه‌تی لوبنانیش رایگه‌یاند، ئێواره‌ی ڕۆژی پێنجشه‌ممه شاندێکی وەزاریی عێراق که پێکهاتوون له «ئیحسان عه‌بدولجه‌بار» وه‌زیری نه‌وت و «موحه‌ممه‌د که‌ریم خه‌فاجی» وه‌زیری کشتوکاڵ گه‌یشتوونه‌ته لوبنان.
سه‌رچاوه‌که باسی له‌وه‌شکردوه، ئامانجی سه‌ره‌کیی شانده‌که‌ی عێراق ده‌ربڕینی پاڵپشتی و پشتیوانیکردن لە حکومه‌تی لوبنانه.سه‌رچاوه‌که‌ی حکومه‌تی لوبنان ئاشکراشی کردووه کە، «حسان دیاب» له‌کۆبونه‌وه‌یدا له‌گه‌ڵ شانده‌که‌ی عێراق، باسی له‌کڕین و هاورده‌کردنی نه‌وتی عێراق کردووه.