ته‌مووز 09, 2020 10:57 Asia/Tehran
  • ھەڵکشانی ڕێژەی ھەژاری لە عێراق دا

وەزیری پلاندانانی عێراق ڕایگەیاندووە: ژمارەی ئەو ھاوڵاتیانەی لە هێڵی هەژاریدا دەژین گەیشتووەتە١١ملیۆن و ٤٠٠ هەزار کەس.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوئە لە میدیاکانی ھەرێمی کوردستانەوە،وەزیری پلاندانانی عێراق رایگەیاندووە، لەماوەی رابردودا لێکۆڵینەوەیان لەبارەی کاریگەرییەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەسەر چینی هەژار و هاوڵاتیان کردووە، ئەنجامەکانیش ئەوەیان ئاشکراکردووە کە رێژەی هەژاری بۆ 31.7% ھەڵکشاوە، دیارە ئەوەش رێژەیەکی بەرزە بەراورد بە ساڵی 2018 کە رێژەی هەژاری 20% بووە.

«خالید بەتاڵ»، وەزیری پلاندانانی عێراق لە راگەیەنراوێکدا باسی لەوەش کردووە کە، لە ماوەی رابردودا بەهاوکاریی بانکی نێودەوڵەتی، رێکخراوی یونسێف و لەسەر پێشنیازی تیمی "ئۆکسفۆرد" بۆ هەژاری و گەشەپێدانی مرۆڤی توێژینەوەیەکی فراوانیان لەبارەی کاریگەرییەکانی کۆرۆنا لە عێراق ئەنجام داوە بەتایبەت کاریگەرییەکانی لەسەر چینی هەژاران و ئەوانەی موچەی چاودێری کۆمەڵایەتی وەردەگرن.

ئاماژەی بەوەشکردوە، ژمارەی ئەو کەسانەی لە هێڵی هەژاریدا دەژین لە عێراق گەیشتوەتە 11 ملیۆن و 400 هەزار کەس، بەڵام بەر لە ڤایرۆسی کۆرۆنا ژمارەکە 10ملیۆن کەس بووە، هەروەها رێژەی هەژاری لە نێوان منداڵان تا تەمەنی 18 ساڵی گەیشتوەتە 38%.

سەرپەیڤ